بافڵ جەلال تاڵەبانى: ژیان و گوزەرانی هاونیشتمانییان گرنگترین پرسە بۆ یەکێتی

بافڵ جەلال تاڵەبانى رایدەگەیەنێت، ژیان و گوزەرانی هاونیشتمانییان گرنگترین پرسە بۆ یەکێتی و بۆ چارەسەرى گرفتەکان بەردەوام لەگەڵ بەرپرسانی عێراق لەسەر هێڵن.

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان ئەمڕۆ لە دەباشان پێشوازی لە ستیڤ بیتنەر، کونسوڵی گشتیی ئەمریکا لە هەرێمی کوردستان کرد.

چارەسەرکردنی کێشەکانی هەولێر و بەغداد لەسەر بنەماکانی دەستوور و جێبەجێکردنی رێککەوتنەکان جەختی لەسەر کرایەوە و سەرۆکى یەکێتى وتی، “ژیان و گوزەرانی هاونیشتمانییان گرنگترین پرسە بۆ یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و بەردەوام لەگەڵ بەرپرسانی عێراق لەسەرهێڵین تاوەکو گرفتەکان چارەسەربکرێن”.

لە دیدارەکەدا پێشهات و پەرەسەندنە ناوخۆیی و ناوچەییەکان تاوتوێکران و جەخت لە بەردەوامی هەماهەنگی و هاریکاریی نێوان سەرجەم لایەن و هێزە سیاسییەکان کرایەوە، وەک ئەوەى لە راگەیەندراوى کۆبوونەوەکەدا هاتووە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزارەتی دارایی: مووچەی مامۆستایانی گرێبەست و بەشێک لە فەرمانبەرانی هەمیشەیی و گرێبەست دابەشدەکرێت

وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان ئاشکرایدەکات، لە ڕۆژی دووشەممەوە، دەستدەکرێت بە دابەشکردنی مووچەی مامۆستایانی گرێبەست و بەشێک لە فەرمانبەرانی…
زیاتر ببینە

ڕێکخراوێکی چاودێر لەسەر ئازادیی ڕۆژنامەوانی باس لە پێشێلکاری بەرامبەر پەیامنێری تۆڕی میدیایی ئێستا دەکات

ڕێکخراوی کوردستان وۆچ، ئەمڕۆ دووشەممە 1ی شوبات ڕاپۆرتی مانگانەی سەبارەت بە پێشێلکارییەکان بەرامڤەر ڕۆژنامەنوسان بڵاوکردەوە و تێیدا باس…
Total
0
Share