قوباد تاڵەبانی: پێویستە هەڵبژاردن ئەنجامبدرێت و زیاتر دوانەكەوێت

قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆك وەزیران لە كۆبوونەوەی لەگەڵ كلاوس شتڕایشەر كۆنسوڵی گشتیی ئەڵمانیا جەختی لەسەر گرنگی ئەنجامدانی هەڵبژاردنێكی پاك و بێگەرد كردەوە.

لە كۆبوونەوەكەدا كە ئەمڕۆ پێنجشەمە لە هەولێر بەڕێوەچوو، تاوتوێی دۆخی سیاسیی ناوخۆی هەرێم كرا و قوباد تاڵەبانی ئاماژەی بەوەدا كە پێویستە ناكۆكییەكان چارەسەربكرێن بۆ ئەوەی پێگەی هەرێم بەهێزبێت لەئاست ئاڵنگارییەكان.

لە بەشێكی دیكەی كۆبوونەوەكەدا باس لە پەیوەندییەكانی نێوان هەولێر و بەغداد كران و تێیدا قوباد تاڵەبانی رایگەیاند، “بژاردەی یەكەم و كۆتاییمان رێككەوتنێكی گشتگیر و درێژخایەنە و ئەمەش لە بەرژەوەندیی هەموو هاوڵاتییانی عێراق و كوردستاندایە”.

پرۆسەی ریفۆرم و بە تایبەت چاكسازی لە هێزەكانی پێشمەرگە تەوەرێكی دیكەی كۆبوونەوەكە بوو، قوباد تاڵەبانی وێڕای باسكردنی چۆنییەتی بەرەوپێشچوونی هەنگاوەكانی چاكسازی، رایگەیاند، “نابێت رێگا بدرێت ناكۆكییە سیاسییەكان كاریگەرییان لەسەر هەنگاوەكانی چاكسازی ببێت”.

هەر لەبارەی دۆخی هەرێمەوە، قوباد تاڵەبانی ئاماژەی بەوەدا كە” پێویستە هەڵبژاردن ئەنجامبدرێت و زیاتر دوانەكەوێت، لەگەڵ ئەوەش گرنگە پێشتر گرفت و بەربەستەكانی بەردەم ئەنجامدانی هەڵبژاردنێكی پاك و بێگەرد چارەسەربكرێن بۆ ئەوەی متمانەی هاوڵاتییان بە هەڵبژاردن بەرزببێتەوە”.

بابەتی پێشتر

سەرۆكی ئاژانسی پاراستن و زانیاری / زانیاری لەگەڵ شاندێكی باڵای هێزەكانی هاوپەیمانان كۆبووەوە

بابەتی دواتر

بومەلەرزەیەكی بەهێز دووبارە هاتای توركیای هەژاند

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

یەکێتیی ژوورە بازرگانییەکانی عێراق: پلانێکی بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەرێم و بەغداد خستەڕوو

یەکێتیی ژوورە بازرگانییەکانی عێراق دووپاتیکردەوە، پلانێکیان بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەرێم و بەغداد خستووەتەڕوو کە تیایدا کێشەی تۆمارکردنی…
Total
0
Share