ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئەمڕۆ کۆدەبێتەوە و یەکێک لە پرسەکانی هەمواری یاسای هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکان دەبێت.
بەپێی راگەیەندراوی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، ئەمڕۆ پێنجشەممە لە کاتژمێر 11:00 ئەنجومەنەکە کۆدەبێتەوە.
کۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجومەنی نوێنەران دەنگی تێدا دەدرێت لەسەر چەند پڕۆژەیاسایەک.
یەکێک لە تەوەرەکانی ئەمڕۆ هەمواری یاسای هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکان دەبێت.