دوو تۆمەتباری دزینی قەل و قاز دەستگیرکران

پۆلیسی سلێمانی دوو کەسی دەستگیرکرد کە پەلەوەر و ئاژەڵیان لە سنووری شارەزوور دزیوە، لە کاتی دەستگیرکردنیاندا دەستگیراوە بەسەر ژمارەیەک لە ئاژەڵ و پەلەوەری دزراودا.

بەپێی راگەیەندراوی پۆلیسی سلێمانی، چەند هاوڵاتییەک لە سنووری قەزای شارەزوور سکاڵایان تۆمارکرد کە ئاژەڵ و پەلەوەریان لێدزراوە و بۆ ئەو مەبەستەش هێزەکانی پۆلیس دەستیان بە لێکۆڵینەوە کردووە.

ئاماژەی بەوەکراوە، توانراوە دوو تۆمەتباری ئەو دزییانە دەستگیربکرێن و بە بڕیاری دادوەر راگیراون و لە کاتی دەستگیرکردنیشیاندا دەستگیراوە بەسەر بڕێک ئاژەڵ و پەلەوەری دزراودا کە تۆمەتبارەکان دزیبوویان.

ناسنامەی تۆمەتبارەکان بەمجۆرەیە، س،ج،م لەدایكبووی 1985 كە پێشیەنەی تاوانی هەیە  و ر،م،ع لەدایكبووی 2002.

بابەتی پێشتر

تەنێکی خڕی گەورە ژاپۆنییەکان دەترسێنێت

بابەتی دواتر

قوباد تاڵەبانی لەگەڵ تیمی یەکێتی لە حکومەت کۆدەبێتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share