وەزارەتی کارەبا: دۆخی کارەبا ئاسایی بووەوە

وەزارەتی کارەبای هەرێم بڵاویکردەوە، لە کاتژمێر 8ی بەیانیی ئەمڕۆوە پەستانی غاز بۆ وێستگەکانی غازی بەرهەمهێنانی کارەبا ئاسایی بووەوە.

دەشڵێت، کۆمپانیای دانەغاز چاکسازییەکانی لە کێڵگەی کۆرمۆر تەواوکرد و ئاستی بەرهەمهێنانی کارەبا ئاسایی بووەوە و ئێستا سێ هەزار و 750 مێگاوات کارەبا بەرهەمدێت.

شەوی رابردوو، وەزارەتەکە رایگەیاند، هاوبەشانی کارەبا ئاگاداردەكەینەوە لە چوارچێوەی پەرەپێدانی كێڵگەی كۆرمۆر بۆ بەرهەمهێنانی غاز، بۆ ماوەی 10 كاتژمێر پەستانی غاز كەمبووەتەوە و بەهۆیەوە 750 مێگاوات كارەبا كەمبووەتەوە.

وتیشی، “تیمەكانی كۆنترۆڵی كارەبا بە هەماهەنگی لەگەڵ تیمەكانی بەرهەمهێنانی كارەبا بڕی 250 مێگاوات كارەبایان لە هەردوو وێستگەی دوکان و دەربەندیخان زیادكردووە”.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

لەتیف نێروەیی: کاک بافڵ لە ڕێگەی پەیامەکەیەوە بە هەمووانی ڕاگەیاند کە سەقامگیریی وڵات لە پێش بەرژەوەندیی حزبییەوەیە

لەتیف نێروەیی، لێپرسراوی بۆردی ڕاگەیاندنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، وتارێکی بە ناونیشانی (سەرۆکی یەکێتی و هەڵوێستێکی نیشتمانی) لەبارەی پەیامەکەی…
Total
0
Share