کەشناسیی هەرێمی کوردستان کەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەینێی بڵاوکردەوە، بەپێی پێشبینییەکان پلەکانی گەرما بەرزدەبنەوە.
کەشناسیی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، ئەمڕۆ چوارشەممە ئاسمان ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت لە هەندێک ناوچە نیمچەهەور دەبێت، پلەکانی گەرماش بەراورد بە تۆمارکراوەکانی دوێنێ کەمێک بەرزدەبنەوە.
لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە، سبەینێ پێنجشەممە ئاسمان ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت هەندێک ناوچە نیمچەهەور دەبێت، پلەکانی گەرما نزیک دەبێت لە تۆمارکراوەکانی پێشوو.