بێستوون فایەق لە بارەی كۆبوونەوەی وەفدی دانوستانكاریی یەكێتی و پارتی زانیاری ئاشكرا دەكات

بێستوون فایەق، راوێژكاری سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە چاوپێكەوتنێكدا رایگەیاند، بەشی هەرە زۆری كارەكانی وەفدی دانوستانكاریی یەكێتی و پارتی تەواوبوون و كۆبوونەوەیەكەی دوێنێش تەواوكاری كۆبوونەوەكانی یەكێتی و پارتی بوو.

وتیشی، “لەمیانەی كۆبوونەوەكانی وەفدی دانوستانكاری یەكێتی و پارتیدا؛ یەكێتی تێبینی هەبووە بەتایبەت لەسەر رێوشوێنەكانی خزمەتگوزاری و جیاوازیكردن تێیاندا لەناوچەیەكەوە بۆ ناوچەیەكی دیكە و تێبینیش لەسەر دەسەڵاتی پۆستەكان و بەڕێوەبردنیشیان هەبووە”.

ئەوەشیخستەڕوو، “كۆبوونەوەی وەفدی دانوستانكاری یەكێتی و پارتی لەم هەفتەیەدا كۆدەبنەوە و دەكرێت لە كۆبوونەوەیەكی سەرو وەفدی دانوستانكار لێكتێگەیشتن و رێككەوتنی نێوان ئەو دوو هێزە سیاسییە واژوو بكرێت”.

بێستوون فایەق روونیشیكردەوە، “كۆبوونەوەكان بۆ دیاریكردنی دەسەڵات و پۆستە حكومییەكان و پێكهێنانی حكومەت دەستپێدەكەنەوە و یەكێتی پڕۆژەیەكی هەبووە و ئەم پڕۆژەیەش خراوەتە بەردەم خەڵكی و بۆ جێبەجێكردنیشی پێویستی بە كۆمەڵێك پۆست بە دەسەڵاتەوە هەیە لە پێناو ئەوەی یەكێتی بتوانێت خواستی دەنگدەری یەكێتی بێت”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

لە رانیە دەستگیرا بەسەر زیاتر لە 500 کارتۆن خواردنەوەی کحولیی فەلکراو و ساختەکراودا

قائیمقامیەتی قەزای رانیە رایگەیاند، دەستیانگرتووە بەسەر بڕی 537 کارتۆن کحولی فەلکراودا گرت کە باڕکۆدەکانیان ساختەکرابوو. لە راگەیەندراوێکدا قائیمقامیەتی…
Total
0
Share