لە رووداوێکی هاتوچۆدا لێخوڕی ماتۆڕسوارێک برینداربوو

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی گەرمیان رایدەگەیەنێت، لە رووداوێکی هاتوچۆدا لە رێگای پشتێنەی شاری کەلار، کەسێک برینداربوو و رەوانەی نەخۆشخانەی فریاکەوتن کرا.

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی گەرمیان لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، ئەمشەو لە رێگای پشتێنەی شاری کەلار، ماتۆڕسکیلێک و شۆفڵێک پێکیاندادا و لێخوڕی ماتۆڕسکیلەکە، کە لەدایکبووی ساڵی 2005ـە برینداربوو و دواتر گەیەندرایە نەخۆشخانەی فریاکەوتنی شەهید هەژار.

ئاماژەی بەوەشکرد، پاش ئەنجامدانی کاری پێویست، بەهۆی سەختیی برینەکەیەوە رەوانەی سلێمانی کرا.

هاتوچۆی گەرمیان دەشڵێت، لەلایەن تیمی هاتوچۆوە لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە دەستیپێکردووە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

مەکتەبی راگەیاندن و هۆشیاریی یەکێتی: پێویسته‌ هێرشه‌ درۆنییه‌كان بۆ سه‌ر هه‌رێم رابگیرێن

مەکتەبی راگەیاندن و هۆشیاریی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بەیاننامەیەکی لەبارەی هێرشە درۆنییەکانی ئەم دواییە بۆسەر کێڵگە نەوتییەکانی هەرێمی کوردستان،…
Total
0
Share