چوار تۆمەتباری دزیکردن دەستگیركران

پۆلیسی سلێمانی رایگەیاند، چوار تۆمەتباریان دەستگیرکردووە کە سیانیان پێشینەی تاوانیان هەیە.

بەپێی راگەیەندراوی پۆلیسی سلێمانی، لە دوای سکاڵای هاوڵاتییەک تۆمەتبارێکیان دەستگیرکردووە کە ماتۆڕسکیلێکی دزیبوو، لەکاتی دەستگیرکردنیشیدا دەستگیراوە بەسەر ماتۆڕسکیلەکەدا.

هەروەها ئاماژە بەوەشکراوە، لە دوو چالاکیی جیاوازدا سێ تۆمەتباری دیکە دەستگیرکراون کە لە گەڕەکی بەکرەجۆ دزییان کردووە و پێشینەی تاوانیشیان هەیە.

ناسنامەی دەستگیرکراوەکان بەمجۆرەیە، ی.د.ع،  ژ.ش.ح، أ.س.خ، م.ب.ع، سەرجەمیشیان بەبڕیاری دادوەر راگیراون.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سەرۆكی شارەوانیی سلێمانی وردەكاری تەرخانكردنی زەوی بۆ خانەوادە و وارسی شەهیدان ڕووندەكاتەوە

سەرۆكی شارەوانیی سلێمانی لەگەڵ شاندێكی لیژنەی شەهیدان و ئەنفالكراوانی پەرلەمانی كوردستان كۆبووەوە و میكانیزمی دابەشكردنی 59 پارچە زەوی…
Total
0
Share