ڕیاڵ مەدرید ئامادە نییە دژی بەرشلۆنە بوەستێتەوە

ئیدارەی یانەی ڕیاڵ مەدرید، داواکارییەکی یانەی ئەتلەتیکۆ مەدرید و چەندین یانەی دیکەی ئیسپانیا سەبارەت بە تۆمارکردنی سکاڵا لەسەر یانەی بەرشلۆنە ڕەتدەکاتەوە.

میدیاکان بەردەوامن لە ڕووماڵکردنی دۆسیەی پێدانی یەک ملیۆن و 400 هەزار دۆلار لەلایەن یانەی بەرشلۆنەوە بە ئینریکێز نێگریرا، جێگری سەرۆکی پێشووی لیژنەی ناوبژیوانانی لالیگا، لە نێوان ساڵانی 2016 بۆ 2018.

جیل مارین، بەڕێوەبەری جێبەجێکاری یانەی ئەتلەتیکۆ مەدرید

بەپێی زانیارییەکانی تۆڕی “ڕێلیڤۆ”ی ئیسپانی، میگێل ئەنخێل جیل مارین، بەڕێوەبەری جێبەجێکاری یانەی ئەتلەتیکۆ مەدرید داوای لێدوانێکی هاوبەشی کردووە سەبارەت بە ئابڕوچوونەکەی یانەی بەرشەلۆنە لەگەڵ ناوبژیوانان.

سەرچاوەکە جەخت لەوە دەکاتەوە، کە یانەی ڕیاڵ مەدرید بە هیچ شێوەیەک ئەم بیرۆکەیەی بەدڵ نەبووە، هۆکارەکەشی بۆ ئەوە گەڕاندووەتەوە کە لە ئێستادا پەیوەندییەکی باش لەنێوان فلۆرێنتینۆ پێرێزی سەرۆکی ڕیاڵ مەدرید و خوان لاپۆرتای سەرۆکی یانەی بەرشەلۆنەدا هەیە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ڕۆژنامه‌کانی مه‌درید ڕه‌خنه‌ له‌ زێدان ده‌گرن: پێکهاته‌که‌ت په‌کیکه‌وتووه‌

ڕۆژنامه‌ ناوداره‌کانی مه‌درید هێرشی توندیان کردووه‌ته‌سه‌ر ڕاهێنه‌ر و یاریزانانی یانه‌ی ڕیاڵ مه‌درید و ستراتیجی خولانه‌وه‌ی یاریزانانیان به‌ لاواز…
Total
0
Share