راپۆرتێك.. 900 منداڵ لە سویدەوە رفێندراون و رەوانەی عێراق و سوریا كراون

بەپێی راپۆرتی رۆژنامەكانی رۆژئاوا، ژمارەی ئەو منداڵانەی لە سویدەوە “رفێندراون” و رەوانەی وڵاتانی دیكە و لەنێویاندا عێراق كراون 900 منداڵی تێپەڕاندووە.

تۆڕی (ئێم ئێس ئێن فێرست پۆست)ی ئەمریكی لە زاری میدیاكانی سویدەوە بڵاویكردەوە، ژمارەی ئەوانەی رفێندراون یان ناچاركراون بە دەرچوون لە سوید و دواتر هەڵهاتوون بۆ وڵاتانی دیكە هەزار كەسی تێپەڕاندووە، لەنێویاندا 900 منداڵیان زۆرینەیان گەیەندراونەتە وڵاتانی عێراق و سوریا.

دەشڵێت، حكومەتی سوید تائێستا هیچ ئامارێكی فەرمی لەبارەی ئەو كەسانەوە بڵاونەكردووەتەوە.

تۆڕەكە لە زاری لا شفیگر، پارێزەری سویدی كە ماوەی 20 ساڵ كاری لەسەر ئەو پرسەكە كردووە وتی، ژمارەكە زۆر لەوە زیاترە كە راگەیەندراوە.

روونیشیكردەوە، “كاتێك ئەندامی یەكێك لە خێزانەكان رووبەڕووی رفاندن و دزەپێكردن بۆ دەرەوەی سوید دەبێتەوە، خێزانەكە بێدەنگی هەڵدەبژێرن لەجیاتی ئاگاداركردنەوەی دەسەڵاتداران، چونكە دەزانن توانای ئەنجامدانی هیچ شتێكی نییە”.

زۆرینەی رفێندراوان منداڵن و بەشی زۆری ئەوانەش كچن، دواجار دەگەیەندرێنە ئەو وڵاتانەی واژوویان لەسەر رێككەوتنی لاهای بۆ زامنكردنی مافەكانی منداڵان نەكردووە، وەك عێراق و سۆماڵ، وەك ئەوەی پارێزەرەكە وتی و دووپاتیشیكردەوە، “نزیكەی 48%ی رفێندراون لە عێراق و سوریا گیرساونەتەوە”.

بابەتی پێشتر

ئەو کۆچبەرەی بە تابوت لە فەرەنساوە خۆی گەیاندە بەریتانیا

بابەتی دواتر

موحسن مەندەلاوی: هەفتەی داهاتوو پڕۆژە یاسای بودجە دەگاتە ئەنجومەنی نوێنەران

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share