ئوردن ئەوانەی دەستگیرکرد کە حاجییانی بێمۆڵەتیان بردووەتە حەج و تۆمەتی قاچاخچێتی داوەتە پاڵیان

دەسەڵاتی دادوەریی ئوردن بڕیاریدا 19 کەس دەستگیربکات و قەدەغەی گەشت بخاتە سەر 10 کەسی دیکە بە تۆمەتی قاچاخچێتی لە چوارچێوەی گەشتەکانی ئەم دواییە بۆ ئەنجامدانی رێوڕەسمی حەج لە دەرەوەی مۆڵەتی فەرمی کە 99 حاجی ئوردنی بەهۆیەوە کۆچی دواییان کردووە.

وەزارەتی دەرەوەی ئوردن لە نوێترین راگەیەندراویدا ئاشکرایکرد 99 حاجی ئوردنی لەکاتی ئەنجامدانی رێوڕەسمەکانیان گیانیان لەدەستداوە.

ئەمینداریەتیی گشتیی دەسەڵاتی دادوەریی ئوردن رایگەیاند، بڕیاردراوە ئەو کۆمپانیایانە دابخرێن کە رۆڵێکی دیاریان هەبووە لە ئاسانکاریکردنی حەج بەبێ مۆڵەت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

میدیاکانی ئێران: ئیلۆن مەسک ئینتەرنێتی بێبەرامبەر بۆ خەڵکی ئێران دابیندەکات

کەناڵی (ئێران ئینتەرناشناڵ) بڵاویکردەوە، ئیلۆن مەسک، ملیاردێری جیهانی ئینتەرنێتی بێبەرامبەر بۆ خەڵکی ئێران دابیندەکات. کەناڵەکە لە هەواڵێکدا ئاماژە…
زیاتر ببینە

میدیاکانی ئیسرائیل: فەرمان بە سوپای ئیسرائیل کرا کە ئۆپراسیۆنەکانی لە غەززە رابگرێت

دەسەڵاتدارانی ئیسرائیل فەرمانیان بە سوپا کرد کە ئۆپراسیۆنە سەربازییەکانیان لە غەززە رابگرن. بەپێی زانیاریی میدیاکانی ئیسرائیل، حکومەت راستەوخۆ…
Total
0
Share