یونسێف: کەمئاوی هەڕەشەی تووشبوون بە نەخۆشیی کوشندە لە منداڵانی عێراق دەکات

ڕێکخراوی یونسێفی نێودەوڵەتی باس لەوەدەکات کەمئاوی هەڕەشە لە منداڵان و گەنجانی عێراق دەکات بە تووشبوونیان بە نەخۆشییە کوشندەکان، داوای گرتنەبەری ڕێکاری بەپەلە دەکات بۆ چارەسەرکردنی ئەو کێشەیە.

ڕێکخراوی یونسێفی سەربە نەتەوە یەکگرتووەکان ڕایگەیاند، “منداڵان و گەنجانی عێراق ئەو دەستەیەن کە زۆرترین مەترسییان لەسەرە بەهۆی گۆرانکارییەکانی کەشوهەواوە، ئێستاش کەمئاوی هەڕەشە لە تەندروستی، پارێزراوی و پەروەردە و فێربوونیان دەکات جگە لە ڕووبەڕووبوونەوەیان بە نەخۆشییە کوشندەکان”.

یونسێف بەر لە کۆنگرەی COP26 هۆشدارییەکانی سەبارەت بە کەمئاوی لە عێراق توندکرد و داوای کرد ڕێکاری توند بگیرێتەبەر بۆ چارەسەرکردنی کێشەی کەمئاوی لە عێراق و کاریگەرییەکانی لەسەر منداڵان و گەنجان.

لوتکەی ئاووهەوا ئەمڕۆ لە گلاسکۆ دەستیپێکرد و بڕیارە تا 12ی تشرینی دووەم بەردەوامبێت، ئەمە 26ـەمین کۆنگرەی لایەنەکانی بەشدار لە ڕێککەوتنی ئاووهەوای پاریس تێیدا بەشدارن.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سروە محەمەد: داوایەکمان سەبارەت بە بڵاوکردنەوەی یاساکان بە زمانی کوردی پێشکەش بە ئەنجومەنی نوێنەران کرد

ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئاشکرایدەکات، داوامانکردووە لەپاڵ زمانی عەرەبیدا، لە دەرکردنی یاسا و بڕیارەکان زمانی کوردی بەکاربهێندرێت. سروە…
زیاتر ببینە

وەزارەتی پلاندانان: زانیارییەکانتان پارێزراودەبن و تەنها بۆ بواری گەشەپێدان سوودی لێوەردەگیرێت

وەزیری پلاندانانی عێراق رایگەیاند، پێویستە خێزانەکان لە ماڵەکانیان بمێننەوە لە رۆژانی سەرژمێریدا بەهۆی ئەوەی بۆ ئامانجی گەشەپێدانە، راوێژکارێکی…
Total
0
Share