بۆچی مێسی گەڕاوەتەوە بۆ بەرشلۆنە؟

شەوی ڕابردوو لیۆنێل مێسی ئەرجەنتینی گەڕایەوە بۆ شاری بەرشلۆنە ئەوەش هەرایەکی گەورەى لە سۆشیال میدیا و ڕاگەیاندنەکاندا دروستکرد.

گەڕانەوەى مێسی هەفتەیەک پاش ئەوە دێت کە پێشتریش باوکی بەهەمان شێوە سەردانی شاری بەرشلۆنەى کردبوو.

بە پێی زانیارییەکان، مێسی تەنها بۆ سەردانی خانوەکەى خۆی گەڕاوەتەوە بۆ بەرشلۆنە و پشووی وەرگرتووە.

ئەوەش لەبەرئەوەى پاریس تا هەفتەى داهاتوو هیچ یارییەکی نییە و گالیتێی ڕاهێنەریش پشووی بە بەشێکی زۆر لە یاریزانەکان داوە.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share