مەیخانەیەك لە عێراق دۆزرایەوە تەمەنی پێنج هەزار ساڵە

مەیخانەیەكی دێرین لە عێراق دۆزرایەوە كە مێژووەكەی دەگەڕێتەوە بۆ نزیكەی پێنج هەزار ساڵ لەمەوبەر.

مەیخانە شوێنەوارییەكە تیمێكی شوێنەوارناسیی زانكۆی پێنسلڤانیای ئەمریكی لە شاری دێرینی لەكش لە پارێزگای زیقاری باشووری عێراق دۆزیویانەتەوە، مێژووی بونیادنانی دەگەڕێتەوە بۆ 2700 ساڵ پێش زایین.

سەرپەرشتیارانی دۆزینەوەكە دەڵێن، پاشماوەی چێشتخانە و كورسی و فڕن و ساردكەرەوەیەكی سەرەتایی و تەنانەت پاشماوەی خواردەمەنییان لە ناو مەیخانەكەدا دۆزیوەتەوە.

شاری مێژوویی لەكش لە باشووری عێراق یەكێكە لە ناوچە دێرینەكانی جیهان و چەندین ناوچەی شوێنەواریی دێرین لەخۆدەگرێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

دژی هەڵوەشاندنەوەی كۆنسێرتێك لە پەرلەمانی توركیا گۆرانیی كوردی وترایەوە

بەهۆی هەڵوەشاندنەوەی کۆنسێرتێکی خانمەهونەرمەندی کورد ئاینور دۆغان، لەلایەن سەرۆك شارەوانییەكی سەر بە ئاك پارتی-یەوە، پەرلەمانتارێكی جەهەپە لەناو پەرلەمانی…
Total
0
Share