ئاسایش باندێکی دزینی ئۆتۆمبێلی دەستگیرکرد

ئاسایشی گەرمیان باندێکی دزینی ئۆتۆمبێلی دەستگیرکرد کە لە پارێزگاکانی خوارووی عێراق ئۆتۆمبێلیان دزیوە و هێناویانەتە هەرێمی کوردستان.

لە راگەیەندراوێکدا بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی گەرمیان ئاشکرایکرد، کە دوای کۆکردنەوەی زانیاری لەسەر چەند کەسێک کە کاری دزینی ئۆتۆمبێلیان کردووە لە پارێزگاکانی خوارووی عێراق و هێناویانەتە هەرێمی کوردستان، چوار کەس دەستگیرکران بەو تۆمەتە.

ئاماژە بەوەشکراوە، ئەوانەی دەستگیرکراون سەرجەمیان دانیشتووی پارێزگای بەغداد بوون و دووانیان پێشینەی تاوانیان هەبووە، دووانەکەی دیکەش هاوکارییان کردوون.

ئاسایشی گەرمیان ناسنامەی تۆمەتبارەکانی بەمجۆرە ئاشکراکردووە، “ر.ج.ت، ب.ف.م، س.م.ج، ع.ا.ع”، ئێستا تۆمەتبارەکان لە بەشی لێکۆڵینەوەی ئاسایشی گەرمیان راگیراون و لێکۆڵینەوە لەگەڵیان بەردەوامە.

بابەتی پێشتر

بومەلەرزەکەی تورکیا توێکڵی زەوی زیاتر لە حەوت مەتر جوڵاندووە

بابەتی دواتر

دیارترین خاڵەكانی رێككەوتن و هەماهەنگی نێوان عێراق و ئەمریكا ئاشكراكران

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

كۆمپانیای یه‌عقوب داخرا

لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی به‌فه‌رمانی دادوه‌ر كۆمپانیای یەعقوبی داخست، به‌هۆی هه‌بوونی بڕێكی زۆر شیری جۆراوجۆری منداڵ و پاككه‌ره‌وه‌ی…
Total
0
Share