ڕۆژهەڵاتی کوردستان.. دوو کۆڵبەری کورد بە “تەقەی ڕاستەوخۆ”ی هێزە ئەمنییەکانی ئێران کوژران

دوو کۆڵبەری ڕۆژهەڵاتی کوردستان بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە ئەمنییەکانی ئێران کوژرا و کۆڵبەرێکی دیکەش برینداربوو.

ڕێکخراوی هەنگاو بۆ مافەکانی مرۆڤ ئەمڕۆ پێنجشەممە 4ی سوبات بڵاویکردەوە، “بەهۆی تەقەی هێزە ئەمنییەکانی ئێران لە ژمارەیەک کۆڵبەری کورد لە بەرزاییەکانی سەردەشت دوێنێ چوارشەممە، کۆڵبەرێک کوژرا و یەکێکیش بریندار بوو”.

بەپێی ڕاگەیەنراوی ڕێکخراوەکە، ئەو کۆڵبەرەی گیانیلەدەستداوە ناوی (خالید ئەحمەد پور)ە و خەڵکی گوندی (وردە)ی سەربە سەردەشتە و خێزاندارە و خاوەنی دوو منداڵە.

ئاماژە بەوەشکراوە، کە هەر بەهۆی تەقەی هێزە ئەمنییەکانی ئێران کۆڵبەرێکی دیکە بەناوی هادی ڕەزایی بەسەختی برینداربووە.

لەڕاگەیەنراوەکەدا هاتووە، هەر دوێنێ کۆڵبەرێکی تەمەن 33 ساڵی خەڵکی بانه بە ناوی ”هاشم حەسەنی“ لە کاتی کۆڵبەری لە سنووری ”هەنگەژاڵ“ بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران کوژرا.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سالار مەحمود: دەرکەوت بڕیاری دادگای پاریس لە بەرژەوەندیی خەڵکی کوردستانە و تورکیا و ھاوئاوازەکانی لێی زەرەرمەندبوون

سالار مەحمود پەرلەمانتاری پێشووتری كوردستان دەڵێت، “رێکكەوتن لەگەڵ عێراق لەسەر بنەمای بڕیاری پاریس بووە، فەرەنسا ئەندازیاری رێکكەوتنی ھەرێم…
زیاتر ببینە

قوباد تاڵەبانی: سەروەریی یاسا و بەهێزیی دامەزراوەکانی حکومڕانی بنەمای سەرەکین بۆ پاراستنی سەقامگیری

جێگری سەرۆک وەزیرانی هەرێم رایگەیاند، سەروەریی یاسا و بەهێزیی دامەزراوەکانی حکومڕانی بنەمایەکی سەرەکین بۆ پاراستنی سەقامگیری و گەشەسەندنی…
Total
0
Share