حەج و عەمرەی هەرێمی کوردستان لەبارەی حەجەوە ئاگادارییەک بڵاودەکاتەوە

بەڕێوەبەرایەتیی حەج و عەمرەی هەرێمی کوردستان ئاگادارییەک لەبارەی ناو پێشکەشکردن بۆ حەجی ئەمساڵ بڵاودەکاتەوە و دوا وادەش سەرەتای مانگی داهاتوو دەبێت.

لە نوسراوێکدا بەڕێوەبەرایەتیی حەج و عەمرەی هەرێمی کوردستان رایگەیاندووە، نوسینگەکانی حەج و عەمرەی هەولێر، سلێمانی، دهۆک و گەرمیان داوا لە ئەو کۆمپانیایانە دەکات کە دەیانەوێت بۆ پڕۆسەی حەجی ئەمساڵ هاوەڵی حاجییانی هەرێمی کوردستان بکەن، لە ئەمڕۆوە سەردانی نووسینگەکانی حەج و عەمرەی شارەکانیان بکەن بەمەبەستی پڕکردنەوەی فۆڕمی بەشداربووان.

ئاماژە بەوەشکراوە، سەردانکردنی نووسینگەکانی حەج و عەمرە لە ئەمڕۆ 16/2/2023وە دەستپێدەکات و لە 3/3/2023 کۆتاییدێت.

لە نووەسراوەکەدا هاتووە، فۆڕمی بەشداربوون بەپێی ئەو مەرجانە دەبێت کە لە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی حەج وعەمرەوە، بۆ کۆمپانیاکانی تایبه‌ت به‌ گه‌شتی حەج و عەمرە لە هەرێمی کوردستان، دەرکراون.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ژووری ئۆپه‌راسیۆنی پارێزگای هه‌ولێر لەبارەی جەژنی نەورۆزەوە ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە

ژوری ئۆپەراسیۆنی پارێزگای هەولێر لەسەر ڕێکارە ئیداریی و ئەمنییەکانی جەژنی نەورۆز ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاندووە، ئاگری نەورۆز بەبێ…
Total
0
Share