ڕێکخراوی پەیامنێران: داوای ئازادکردنی تیمەکەی کەناڵ8 دەکەین لە هەولێر

ڕێکخراوی پەیامنێران داوای ئازادکردنی تیمەکەی کەناڵ8 دەکات کە بەیانیی ئەمڕۆ لە هەولێر ڕفێندرا.

ڕێکخراوی پەیامنێران ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و ئەمەی خوارەوە دەقەکەیەتی:

ڕێکخراوی پەیامنێران نیگەرانییەکی قووڵی خۆی دەربڕی لەسەر دەستگیرکردنی تیمی کەناڵی “هەشت” لەلایەن هێزی لیوای نەوت و گاز لە سنووری پارێزگای هەولێر، کە لەکاتی ئەنجامدانی ئەرکی پیشەیی خۆیاندا بوون بۆ ئامادەکردنی ڕاپۆرتێکی میدیایی لەسەر ژینگەی کوردستان.

ئێمە لە ڕێکخراوی پەیامنێران، باوەڕمان وایە کە ئەم ڕووداوە پێویستی بە هەڵسەنگاندنێکی ورد و شەفاف هەیە، بەتایبەتی لە ڕووی پاراستنی ئازادیی ڕاگەیاندن و ڕێزگرتن لە مافە بنەڕەتییەکانی ڕۆژنامەوانان، کە بەشێکی گرنگن لە سیستمی دیموکراسی و حوکمڕانیی باش.

ڕێکخراوی پەیامنێران جەختدەکاتەوە لەسەر پێویستیی ڕێزگرتن لە کاری پیشەیی ڕۆژنامەوانان و ڕێگەدان پێیان بۆ ئەنجامدانی ئەرکەکانیان بە بێ ترس و سەرکوتکردن، داوای ئازادکردنی خێرای ئەندامانی تیمەکە دەکەین بەشێوەیەک، کە هاوتا بێت لەگەڵ یاسا و پێوانە نێودەوڵەتییەکان، هەروەها ئێمە بانگەشە دەکەین بۆ هەموو دەسەڵاتە پەیوەندیدارەکان کە پەیوەندیدانی باشتر لەگەڵ میدیا پەرەپێبدەن و هەوڵبدەن بۆ دروستکردنی ژینگەیەکی لەبار بۆ کاری ڕۆژنامەوانی، بەجۆرێک، کە هاوتا بێت لەگەڵ بەڵێننامە و پابەندبوونی هەرێمی کوردستان بە پێوانە و ڕێککەوتننامە نێودەوڵەتییەکان.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پەرلەمانی عێراق: هێرشکردنە سەر فڕۆکەخانەی سلێمانی پێشێلکارییەکی مەترسیداری سەروەریی عێراقە

لیژنەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق سەرکۆنەی هێرشەکەی سەر فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانی دەکات و بە پێشێلکارییەکی مەترسیداری سەروەریی…
زیاتر ببینە

سەندیكای ڕۆژنامەنووسان: بایكۆتكردنی كەناڵەكانی ڕاگەیاندن لەلایەن مەسرور بارزانییەوە پێشێلكردنی یاسایە

جێگری نەقیبی ڕۆژنامەنووسانی كوردستان ڕایدەگەیەنێت، بەداخەوە ئەمڕۆ لە كۆنفرانسی ڕۆژنامەوانیی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران، ژمارەیەك دەزگای ڕاگەیاندن بانگهێشتنەكراون و…
Total
0
Share