تایتانیك دەردەكەوێتەوە

بۆ یەكەمجار چەند دیمەنێكی كەشتیی گەورەی تایتانیك لەدوای نوقمبوونی دەخرێتەڕوو.

دیمەنەكان لە گرتەیەكی ڤیدیۆیی 80 خولەكی دەرهێنراون كە لەلایەن كەناڵی دامەزراوەی وودز هول بۆ زانستی زەریاكان بڵاوكرایەوە.

لە یەكەم گەشتیدا لە نیسانی 1912 لەنێوان ساوسهامپتۆن-ی ئینگلتەرا و شاری نیویۆرك، تایتانیك بەر شاخێكی سەهۆڵین كەوت و بەهۆیەوە نزیكەی 1500 كەس گیانیان لەدەستدا.

لە ئەیلولی 1985دا تیمێكی پەیمانگای وودز هول بە هاوبەشی لەگەڵ رێكخراوی گەڕانی ئۆقیانووسناسی فەرەنسی و پەیمانگای فەرەنسی بۆ توێژینەوە دەریاییەكان شوێنی كەشتییەكەیان لە قوڵایی سێ هەزار و 780 مەتر ئاشكراكرد بە بەكارهێنانی كامێرای ژێر ئاو.

بڵاوكردنەوەی دیمەنەكان هاوكاتە لەگەڵ بیست و پێنجەمین ساڵیادی بڵاوكردنەوەی فیلمی تایتانك-ی براوەی خەڵاتی ئۆسكار.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

زاوایەک لە رۆژی ئاهەنگی هاوسەرگیرییەکەیدا ئەستێرەیەکی لە ئاسمان بەخشی بە بووکەکەی

زاوایەكی جەزائیری لە ئاهەنگی هاوسەرگیرییەكەیدا بووكەكەی سەرسام كرد و ئەستێرەیەكی لە ئاسماندا پێبەخشی، ئەوەش مشتومڕی لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان…
Total
0
Share