عەلی حەمەساڵح ئەندامی پەرلەمانی كوردستان رایدەگەیەنێت، “20 پڕۆژەی گەشتیاری و بازرگانی و وەرزشی بە ڕووبەری 280 هەزار مەتر لە هەولێر دەكرێنە پڕۆژەی نیشتەجێبوون”.
دەپرسێت، “هەولێر ئەم هەموو پڕۆژە نیشتەجێبوونەی پێویستە؟.. سەرچاوەی ئاوی ئەم پرۆژانە ئاوی ژێرزەوین و مەترسی گەورە لەسەر ئاوی ژێرزەوی هەيە”.
راشیگەیاند، كەرتی نیشتەجێبوون بە پلانێكی ئابووری كاری تێدانەكرێت داڕووخانی گەورەی ئابوری لێدەكەوێتەوە و پرۆژەكانی نیشتەجێبوون پێچەوانەی یاسای وەبەرهێنانن نە بنكەی تەندروستی هەیە و نە خوێندنگە.
ئەو پەرلەمانتارە دەشڵێت، “دەبوو بە پێی پلان و خواست مۆڵەت بدرایەتە پڕۆژەكانی نیشتەجێبوون كە ئاو، كارەبا، خوێندنگە ڕەچاوبكرایە و دڵنیابن ڕۆژێك دێت دەبێتە گرفتی گەورە”.