“بەهۆی بیروبۆچوونی سیاسییە”.. لە قەسرێ نیوەی كۆڵانێك قیرتاوكراوە و نیوەكەی دیكەی نەكراوە

لە ناحیەی قەسرێ نیوەی كۆڵانێك قیرتاوكراوە و نیوەكەی دیكی جێهێڵدراوە و دانیشتوویەكی ناحیەكە هۆكارەكەی بۆ “جیاوازیى بیروبۆچوونى سیاسی” دەگەڕێنێتەوە.

یەكێك لەو پرۆژانەی لە بواری رێگاوبان لە قەسرێ جێبەجێكراوە، ناڕەزایی و نیگەرانی دانیشتووانەكەی لێكەوتووەتەوە، بەهۆی ئەوەی بە نیوە ناچڵی ئەنجامدراوە، بەجۆرێك هەندێك كۆڵان تا نیوەی قیركراوە و جێهێڵدراوە.

هاوڵاتییەكی دانیشتووی ناحیەكە دەڵێت، لە كۆڵانەكەی ئێمە 100 مەتریان قیرتاو كردووە و 100 مەتری دیكەیان جێهێشتووە و نەیانكردووە، هۆكارەكەشی بیروڕای جیاوازە.

ئەو هاوڵاتییە دەڵێت، “ئەدی كورد نیم، بە كوردی قسان ناكەم، یانی بەس بیروڕام لەگەڵ ئەتو جیاوازە، خۆ بۆ ئەو ئامانجەی نییە لە دوی خەراپكردنی كوردستانی بم، بەڵكو بەو ئامانجەیە لە توش چاكتربم”.

دانیشتوویەكی دیكە دەڵێت، ناڕازین لەو پرۆژەیەی ئەنجامدراوە و داواكارییان پێشكەشی لایەنی پەیوەندیدار كردووە.

ناحیەی قەسرێ سەر بە قەزای چۆمانە لە پارێزگای هەولێر و نزیكەی 9 هەزار كەس تیایدا نیشتەجێن.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەهاب هەڵەبجەیی: وەك هەڵەبجەییەك و پاشان وەك كوردستانییەك پیرۆزبایی لە خۆم و هەڵەبجەییەكان و كوردستانییان دەكەم

وەهاب هەڵەبجەیی، بەڕێوەبەری گشتیی هێزەكانی دژەتیرۆر دەڵێت “وەك هەڵەبجەییەك و دواتر وەك كوردستانییەك پیرۆزبایی لە خۆم و هەڵەبجەییەكان…
زیاتر ببینە

وته‌بێژى یه‌كێتى: ئه‌و هه‌واڵانه‌ى باس له‌ گۆڕانكاریی له‌ كارگێڕ و مه‌كته‌به‌كان ده‌كه‌ن دوورن له‌ ڕاستییه‌وه‌

وتەبێژی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان ڕایده‌گه‌یه‌نێت، یەکێتی ھەر بڕیارێک بدات لە ڕێگای میدیای فه‌رمى حزبه‌كه‌وه‌ بڵاویدەکاتەوە و سەرجەم ئەو…
Total
0
Share