زیاتر لە 70 كۆچبەر بێسەروشوێن بوون

رێكخراوی كۆچی نێودەوڵەتی دەڵێت، لە لیبیا 73 كۆچبەر لە خانەی بێسەروشوێنبوواندا تۆماركراون و پێدەچێت گیانیان لەدەستدابێت.

رێكخراوەكە روونیكردەوە، رووداوەكە دوێنێ سێشەممە دوای نوقومبوونی بەلەمەكەیان لە نزیك كەناراوەكانی لیبیا روویداوە.

بەلەمەكە كە 80 كەسی لەسەر بووە، لە 14ی شوبات لە كۆشكی كیار-ەوە بەڕێكەوتووە بە ئامانجی گەیشتنە ئەوروپا.

لە ماوەی ساڵانی كەمی رابردوودا كەناراوەكانی لیبیا زۆرێك لە رووداوەكانی نقومبوونی بەلەمی كۆچبەرانی تیا روویداوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وتووێژەكانی ڤیەننا دەستپێدەكەنەوە و ئێران باس لە “گرنگترین خاڵ” دەكات

ئێران، لە زاری وەزیری دەرەوەی دووپاتیدەكاتەوە، لەمڕۆوە گەڕی هەشتەمی ‏وتووێژەكان دەربارەی زیندووكردنەوەی ڕێككەوتنی ئەتۆمی دەستپێدەكاتەوە و تایبەت ‏دەبێت…
Total
0
Share