بومەلەرزەیەک بە گوڕى 4.8 پلەى رێختەر دەریاى ئیجەى لە رۆژئاواى تورکیا هەژاند.
بەپێى فەرمانگەى کارگێڕیى کارەسات و بارى لەناکاوى تورکى “ئافاد” بومەلەرزەکە ئێوارەى دوێنێ لە قوڵایى حەوت کیلۆمەترى ژێر دەریا روویداوە.
فەرمانگەکە دەڵێت، بومەلەرزەکە هیچ زیانێکى گیانى و ماددى نەبووە.
بومەلەرزەکە لەنێو ئەو زنجیرە بومەلەرزە یەک بەدواى یەکەدایە کە لە 28ى کانونى دووەمى رابردووەوە ناوچەى دەریاى ئیجەى گرتووەتەوە و گوڕەکانیان لەنێوان 4.1 تا 4.8 پلەى رێختەردایە.
چەند رۆژێکیشە ناوچەى دورگەى سیکلادیز و بەتایبەتیش سانتۆرینى یۆنانى کە دەکەونە باشوورى دەریاى ئیجە بومەلەرزەى یەک بەدواى یەکى تیادا روودەدات و ئەمەش مەترسیى پەیوەندیداربوونى بە چالاکیى گڕکانى هێناوەتە ئاراوە.