مه‌فره‌زه‌كانی به‌شی پۆلیسی نه‌هێشتنی تاوانی سلێمانی، سێ تۆمه‌تباری دزینی ماتۆڕسكیلیان ده‌ستگیركرد.
بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی دەڵێت، “دوای ئه‌وه‌ی دوو هاوڵاتی له به‌شی پۆلیسی نه‌هێشتنی تاوان سكاڵایان تۆماركرد كه ماتۆڕسكیله سێ تاییهكهیان لێدزراوه، هێزەكانی پۆلیس لێكۆڵینەوە و بەدواداچوونەكانیان بۆ دۆزینه‌وه و ده‌ستگیركردنی تۆمه‌تباران دەستپێكرد، پاش وه‌رگرتنی بڕیاری دادوه‌ر، مەفرەزەكانی نووسینگه‌ی نه‌هێشتنی دزینی ئوتۆمبێل به هاوكاریی بنكه‌ی پۆلیسی عه‌ربه‌ت دوو تۆمه‌تبار ده‌ستگیركران”.
ئاشكراشیكردووە، له كاتی ده‌ستگیركردنی تۆمه‌تباره‌كاندا ده‌ستگیرا به‌سه‌ر دوو ماتۆڕسكیلی دزراودا.
بەپێی راگەیەندراوێكی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی، لە ئێستادا هه‌ردوو تۆمەتبار (ر، ن، أ) له‌دایكبووی 2001 (م، ف، ن) له‌دایكبووی 2002 بە بڕیاری دادوەر و بەپێی ماددەی 446 لە یاسای سزادانی عێراقی راگیراون و لێكۆڵینەوە لەگەڵیاندا بەردەوامە. یه‌كێك له تۆمه‌تباره‌كان له‌سه‌ر دۆسییه‌كی دیكه و به‌پێی مادده‌ی 443 لە یاسای سزادان داواكراو بووه و فه‌رمانی ده‌ستگیركردنی هه‌بووه.
له لایه‌كی دیكه‌وه مه‌فره‌زه‌كانی نووسینگه‌ی كوردساتی به‌شی پۆلیسی نه‌هێشتنی تاوان تۆمه‌تبارێكیان به‌ناوی (پ، د، م) له‌دایكبووی 1998 ده‌ستگیركرد كه له‌لایه‌ن دادگای لێكۆڵینه‌وه‌ی پێنجوێنه‌وه داواكراو بووه، دوای گرتنه‌به‌ری ڕێكاره یاساییه‌كان، راده‌ستی بنكه‌ی پۆلیسی پێنجوێن كراوه‌تەوە، وەك بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی رایگەیاندووە.