بەڕێوەبەری گشتیی دژەتیرۆر: هاوکار دەبین بۆ پاراستنی بەها و پرەنسیپەکانی مافی مرۆڤ

بەڕێوەبەری گشتیی دژەتیرۆر لەگەڵ لێپرسراوی کۆمیتەی نێونەتەوەیی خاچی سوور لە هەریمی کوردستان کۆبووەوە و جەختیان لە هەماهەنگیی نێوانیان کردەوە بۆ پاراستنی بەها و پرەنسیپەکانی مافی مرۆڤ لە چێوەی یاسا نێودەوڵەتییەکاندا.

وەهاب هەڵەبجەیی بەڕێوەبەری گشتیی دژەتیرۆر- CTG  پێشوازییکرد لە ئانا هاڵفۆرد لێپرسراوی کۆمیتەی نێونەتەوەیی خاچی سوور لە هەریمی کوردستاندا و بەسمە نەزیف لێپرسراوی تیمی کۆمیتە بۆ سەردانکردنی گرتووخانەکانی هەرێمی کوردستان.

لە کۆبوونەوەیاندا ئانا هاڵفۆرد سوپاسی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی دژەتیرۆری کرد بۆ پێشوازیکردنیان و ئامادەییان بۆ گفتوگۆکردن لەسەر پرسە مرۆییەکان لە چوارچێوەی یاسا نێودەوڵەتییە کارپێکراوەکان و پابەند بە بنەماکانی مافی مرۆڤ بەتایبەتی بە مەبەستی بەدواداچوونی چەند کەیسێکی تایبەت.

لەلایەکی دیکەوە وەهاب هەڵەبجەیی بەڕێوەبەری گشتی دژەتیرۆر  CTG -ئامادەیی تەواوی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی دژەتیرۆری بۆ وەفدی خاچی سووری نێودەوڵەتی دەربڕی و رایگەیاند هاوکار و هەماهەنگی تەواو دەبن لەپێناو پاراستنی بەها و پرەنسیپەکانی مافی مرۆڤ و هەر لەو چێوەیەشدا هەڵسوکەوت لەگەڵ تۆمەتباران و دەستگیرکراواندا دەکرێت و دادگاو یاساش مەرجەعن بۆ راپەڕاندنی ئەرکە یاساییەکان لە دژەتیرۆر.

بابەتی پێشتر

دوای تویتەر نۆرەی مانچستەر یونایتدە

بابەتی دواتر

ئەگەر هەڵەی (VAR) نەبووایە ڕیزبەندیی پریمەرلیگ چۆن دەبوو؟

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بۆ قەرەبووكرنەوەی هاوڵاتییانی هەڵەبجە 85 واژووی پەرلەمانتاران كۆكراوەتەوە

ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، 85 واژووی پەرلەمانتارانی فراكسیۆنە جیاوازەكانیان كۆكردووەتەوە بۆ قەرەبووكرنەوەی ماددی و مەعنەویی هاوڵاتییانی هەڵەبجە.…
Total
0
Share