بافڵ جەلال تاڵەبانی: یەكێتی پەرۆشیی گەیشتنە بە چارەسەری هەمیشەیی كێشەكانی هەرێم و بەغداد

سەرۆكی یەكێتی لە بەغداد لەگەڵ ئەمینداری عەسائیب ئەهلی حەق پەرۆشیی حزبەكەی بۆ دیالۆگی نیشتمانی و بەرپرسیارانە تایبەت بە کێشەکانی پەیوەست بە هەرێم و بەغداد و گەیشتن بە چارەسەرێکی هەمیشەیی دووپاتدەكاتەوە.

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە بەغداد چاویکەوت بە قەیس خەزعەلی، ئەمینداری گشتیی بزوتنەوەی عەسائیب ئەھلی حەق.

لە دیدارێکدا دوایین پێشهات و گۆڕانکارییە سیاسییەکان تاوتوێکران و جەخت لە بەردەوامیی هەوڵە نیشتمانییەکان کرایەوە لەپێناو سەرخستنی بەرنامەی حکومەت و جێبەجێکردنی رێککەوتننامەی لایەنەکان لە چێوەی هاوپەیمانیی بەڕێوەبردنی دەوڵەت بە ئامانجی تێپەڕاندنی بەربەستەکان و زاڵبوون بەسەر کێشەکاندا، وەك ئەوەی لە راگەیەندراوی كۆبوونەوەكەدا هاتووە.

بافڵ جەلال تاڵەبانی پەرۆشیی یەکێتی بۆ درێژەدان بە دیالۆگی نیشتمانی و بەرپرسیارانەی نێوان لایەنەکان دووپاتکردەوە بەتایبەت کێشەکانی پەیوەست بە هەرێم و بەغداد و گەیشتن بە چارەسەرێکی هەمیشەیی و پاراستنی مافە دەستوورییەکانی هەموولایەک.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەڕێوەبەرایەتیی ئاماری گەرمیان هاوڵاتییان ئاگاداردەکاتەوە

بەڕێوەبەرایەتیی ئاماری گەرمیان، لەبارەی سەردانی بژمێرەکانەوە هاوڵاتییان ئاگاداردەکاتەوە. بەڕێوەبەرایەتیی ئاماری گەرمیان، لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، ئاگاداری سەرجەم هاوڵاتییانی سنووری…
Total
0
Share