بانکی رافیدەین لەبارەی فرۆشتنی دۆلار لە فڕۆکەخانەکان روونکردنەوە دەدات

بانکی رافیدەین روونکردنەوەیەکی سەبارەت بە فرۆشتنی دۆلار بە گەشتیاران لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی بەغداد بڵاوکردەوە.

ئەمڕۆ بانکەکە لە راگەیەندراوێکیدا ئاشکرایکرد، دەبێت رێکەوتی ئەو گەشتەی گەشتیارەکە دەیکات لە هەمان رۆژی داواکردنی پارەی دۆلاری نەختینەدا بێت لە بانکی رافیدەین.

ئەمە لەکاتێکدایە لە هەفتەی رابردوودا حکومەرتی عێراق رەزامەندیدا لەسەر دابەزاندنی نرخی دۆلاری ئەمریکی و بەپێی بڕیارەکە، بانکی ناوەندی 100 دۆلاری ئەمریکی بە 130 هەزار دینار دەفرۆشێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بافڵ جەلال تاڵەبانی: پێویستە هەوڵی سەرخستنی لێکتێگەیشتن بدرێت بۆ گەیشتن بە حکومەتێکی بەهێز

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە بەغداد لەگەڵ د. ئەیاد عەلاوی، سەرۆکی هاوپەیمانیی نیشتمانی و سەرۆکوەزیرانی…
Total
0
Share