بڕیارێكی نوێ لەبارەی نرخی دۆلارەوە دەركرا

بانكی رافیدەین فرۆشتنی 100 دۆلاری بە 132 هەزار دینار لە فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتیی بەغداد راگەیاند.

بەپێی راگەیەندراوێكی بانكەكە تێیدا هاتووە، ئەمڕۆ هەینی، دراوی دۆلار لە فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتیی بەغداد بە نرخی فەرمیی بانكی ناوەندیی عێراق دەفرۆشرێت كە هەر 100 دۆلار بە 132 هەزار دینار دیاریكراوە و ئەو كەسانەی گەشت دەكەن دەتوانن تا حەوت هەزار دۆلاری ئەمریكی بە نرخی فەرمیی بانكی ناوەندیی عێراق وەربگرن.

لە چەند رۆژی رابردوودا حكومەتی عێراق بڕیاریدا بەهای دۆلار بەرامبەر دینار داببەزێنێت و 100 دۆلار بەرامبەر بە 132 هەزار دیناری عێراقی بخاتە بازاڕەكانەوە.

بابەتی پێشتر

نەوت لەسەروو 80 دۆلارەوە مامەڵەی پێوەدەكرێت

بابەتی دواتر

راگەیەنراوێك لە كەشناسیی هەرێمی كوردستانەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

نرخی نەوت بەرزبووەوە

نرخی نەوتی خاو ئەمڕۆ سێشەممە 2ی شوبات لە بازاڕەكانی جیهاندا بەرزبووەوە. بەرمیلێك خاوی برێنت 61 سەنت چووەسەر نرخی…
Total
0
Share