کاندیدێکی دەرچووی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەران دوورخرایەوە

کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان بڕیاریدا کاندیدێکی دەرچووی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق دووربخاتەوە و ئەو دەنگانەشی بەدەستیهێناوە رەتکرایەوە.

بەپێی نووسراوێکی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان، لە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی کۆمسیاران بڕیاردراوە بە دوورخستنەوەی (موهەنەد خزرجی)کاندیدی براوەی رێکخراوی بەدر لە هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەران.

بەپێی بڕیاری ئەنجومەنەکە، دوورخستنەوەی بەهۆی بەخشینی پلەی لیوا بووە بە شێوەی ساختە، واتە سیڤیییەکەی ساختەکردووە.

کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکان بڕیاریداوە، ئەو دەنگانەی ناوبراو بەدەستیهێناوە رەتیانبکاتەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سه‌رۆكایه‌تیی كۆمار ڕوونكردنه‌وه‌ لەباره‌ى بڕیاری لێخۆشبوون لە زیندانییه‌ك ده‌دات

سه‌رۆكایه‌تیی كۆمارى عێراق ڕایده‌گه‌یه‌نێت، لەسەر پێشنیازی ئەمیندارێتی گشتیی ئەنجومەنی وەزیران بڕیاری لێخۆشبوون بۆ زیندانییەک ده‌ركراوه‌. لە ڕوونکردنەوەیەکدا سەرۆکایەتیی…
Total
0
Share