قائیمقامیەتی سلێمانی بڵاویکردەوە، دەستیان بەسەر بڕی زیاتر لە تۆنێک باڵی بەستووی مریشکدا گرتووە کە ماوەی بەکارهێنانی بەسەرچووە و خاوەنەکەی بەرواری بەسەرچونەکەی لێکردووەتەوە، بە نیازبووە لە بازاڕەکاندا ساغیبکاتەوە.
قائیمقامیەتی سلێمانی ئەمڕۆ پێنجشەممە بڵاویکردەوە، “دەستمان بەسەر بڕی زیاتر لە تۆنێک باڵی بەستووی مریشکدا گرتووە کە ماوەی بەکارهێنانی بەسەرچووە و خاوەنەکەی بەرواری بەسەرچونەکەی لێکردووەتەوە، بەنیازبووە لە بازاڕەکاندا ساغیبکاتەوە”.
ئاماژەی بەوەش کرد، “لە بەرەبەیانییەوە لیژنەکە لەو شوێنەن و لەسەر فەرمانی قائیمقامی سلێمانی کۆگاکە دادەخرێت و رێکارە یاساییەکان لەگەڵ خاوەنەکەی دەگرنە بەر”.
داوایشیکرد، “لە کاتی کڕین و بەکارهێنانی هەر خۆراک یان شمەکێکدا دڵنیاببنەوە لە کاتی بەرهەمهێنان و بەسەرچوونی، لەهەر شوێنێک تێبینی یان گومانیان لەهەر شتێک هەبوو پەیوەندیمان پێوە بکەن”.