(ڤیدیۆ) ڕیاڵ مەدرید پاڵەوانی ئەفریقای تێپەڕاند و یاریی کۆتایی بەرامبەر هیلال دەکات

ئەمشەو دووەم یاریی قۆناغی نیوەی کۆتایی جامی جیهانی یانەکان ئەنجامدرا، یانەی ڕیاڵ مەدریدی ئیسپانی بە بردنەوەی لە ئەهلیی میسڕی بلیتی یاریی کۆتایی بڕی.

یانەی ڕیاڵ مەدرید لە یارییەکی بەهێزدا ڕووبەڕووی ئەهلیی میسڕی و پاڵەوانی کیشوەری ئەفریقا بووەوە، یارییەکە لە کاتی یاساییدا بە ئەنجامی چوار گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک لە بەرژەوەندیی ئەستێرەکانی کارلۆ ئەنچیلۆتی کۆتاییهات.

گۆڵەکانی “لۆس بلانکۆس” لە خولەکەکانی 42، 47، 93، 98 لەلایەن ڤینیسیۆز جونیۆر و فیدریکۆ ڤاڵڤێردی و ڕۆدریگۆ، ئاریباس-ەوە تۆمارکران، گۆڵەکەی ئەهلی بە لێدانی سزا لە خولەکی 65 لەلایەن عەلی مەعلولەوە تۆمارکرا.

بەو بردنەوەیە، یانەی ڕیاڵ مەدریدی پاڵەوانی ئەوروپا بووە جەمسەرێکی یاریی کۆتایی مۆندیالی یانەکان، لە یاریی کۆتاییشدا ڕووبەڕووی یانەی هیلالی سعوودی دەبێتەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

(ڤیدیۆ) یوڤانتۆس لو ئۆڵیمپیکۆ لازیۆی کوتا به‌زه‌ویدا و دوو پله‌ سه‌رکه‌وت

ئه‌مشه‌و یارییه‌کانی هه‌فته‌ی 13ی خولی پله‌ یه‌کی ئیتاڵیا ئه‌نجامدران، یانه‌ی یوڤانتۆس سه‌رکه‌وتنێکی گه‌وره‌ی به‌رامبه‌ر لازیۆ تۆمارکرد. هه‌ڵۆکانی لازیۆ…
Total
0
Share