هاتوچۆی هەولێر: رێگای هەولێر- پیرمام لە بەستۆرەوە بەستوویەتی

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی هەولێر رایدەگەیەنێت، سەرجەم هاوڵاتییان و شوفێران ئاگاداردەكەینەوە، بەهۆی دابەزینی پلەكانی گەرما بۆ ژێر سفر، رێگای (هەولێر-پیرمام) لە بەستۆرەوە بەستوویەتی و زۆر پێویست نەبێت رێگاكە بەكارنەهێنن.

فازڵ حاجی وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی هەولێر رایگەیاند، بەهۆی دابەزینی پلەكانی گەرما بۆ ژێر سفر، رێگای (هەولێر-پیرمام) لە بەستۆرەوە بەستوویەتی و زۆر پێویست نەبێت شۆفێران رێگاكە بەكارنەهێنن.

لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە، هەرچەندە تیمەكانی ئاوەدانكردنەوەش لە شوێنەكەن، بەڵام لەبەر نزمیی پلەكانی گەرما رێگاكە خلیسك بووە، زۆر پێویست نەبێت ڕێگایەكە بەكارنەهێنن و لە كاتی شۆفێریكردندا خێرایی كەمبكەنەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

دانا عەبدولكەریم: پڕۆژەی هێڵی ئاسنین لە هەرێمی كوردستان دەخەینە قۆناغی جێبەجێكردنەوە

وەزیری ئاوەدانكردنەوە و نیشتەجێكردنی هەرێم ڕایدەگەیەنێت، پڕۆژەی هێڵی ئاسنین دەخەینە قۆناغی جێبەجێكردنەوە و ئاشكرایدەكات لە كابینەی نۆیەمدا 60…
Total
0
Share