راگه‌یاندنی مه‌ڵبه‌ندی سلێمانیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان رایدەگەیەنێت، ئاری هه‌رسین ده‌یه‌وێت ده‌سته چه‌وره‌كه‌ی حزبه‌كه‌ی خۆی به‌سه‌ری یه‌كێتیدا بسڕێت.
راگه‌یاندنی مه‌ڵبه‌ندی سلێمانیی یەکێتی لە بەیاننامەیەکدا بڵاویکردەوە، ئاری ئارسین دژه باوی سیاسییە و مه‌له‌وانێكی نائاگایە و زۆرجار بە پێچه‌وانه‌ی شه‌پۆلی حزبه‌كه‌ی خۆشییه‌وه، مه‌له‌ده‌كات، رۆژ نییه قسه‌یه‌كی نه‌بێ و حیكایه‌تێكی تازه نه‌هۆنێته‌وه، به‌ڵام به‌رده‌وام بە بێده‌نگی و بێ كاردانه‌وه تێده‌په‌ڕ‌ێت و هیچ حسابێک له‌سه‌ر قسه‌كانی ناكرێت، به‌ڵام كاتێک بە ناونیشانی حزبی و وه‌ک لێپرسراوی لقی پارتی لە شاشه‌ی كه‌ناڵێكی پارتی-یەوه ده‌رده‌كه‌وێت و له‌سه‌ر پرسێكی نیشتمانی و له‌سه‌ر حزبێكی سه‌نگینی وه‌كو یه‌كێتی هه‌ندێک قسه‌ی مایەپووچ ده‌كات، وه‌ڵام و (ئه‌مما)ـیه‌كی پێویسته، تا پێی بوترێت كاكی عه‌یار بیست و چوار، ئه‌وه‌ی زۆری بێ ئایده و فایده ده‌ڵێ و كه‌م گوێ لە شتی به‌سوود ده‌گرێت، هه‌ر خۆی عاقیبه‌تی مسداقیه‌ت و راستگۆیی خێر نابێت.
ئاماژە بەوەشکراوە، “قسه‌كانی ئاری هه‌رسین له كات و رۆژێكدایه، كه تیمی دانوستانی یه‌كێتی و پارتی له كۆبوونه‌وه‌دابوون و خواستی شه‌قام و داهاتووی كوردستان پێویستی بە یه‌كده‌نگی و یه‌كڕ‌یزی هه‌یه و هه‌موو لایه‌ک چاویان له‌سه‌ر ئه‌وه‌یه بۆ داهاتووی كوردستان، كورد لە به‌غداد یه‌كده‌نگ بێت، كه‌چی له دیدارێكدا ده‌ته‌وێ ده‌ستی چه‌وری حزبه‌كه‌ت و خۆت بە سه‌ری یه‌كێتی بسڕیته‌وە و باس له كلیلی بیركردنه‌وه‌ی یه‌كێتی و ئه‌جێندای هه‌رێمیی بكه‌یت، پێشینان وتوویانه، ‘چاكی مه‌كه با خراپتر نه‌بێت’، تۆ خۆت بێئاگایت؟، یان پێتوایه خه‌ڵكی كوردستان بێ‌ئاگان؟، له‌وه‌ی كلیلی بیركردنه‌وه‌ی چ لایه‌نێک، ده‌مێكه له‌ناو قاسه‌یه‌كی پۆڵاینی هه‌رێمایه‌تیدا دانراوە و قاسه‌كه به‌شێوه‌یه‌ک قوفڵكراوه، كه ده‌یان ساڵه خه‌ڵكی كوردستان باجێكی قورسی كلیله‌كه‌تان و قاسه هه‌رێمایه‌تییه‌كه‌تان ده‌ده‌ن.