(ڤیدیۆ) هیلالی سعوودی گەیشتە فاینەڵ و چاوەڕوانی ڕیاڵ مەدرید و ئەهلی-یە

ئەمشەو یارییەکی چارەنوسسازی قۆناغی نیوەی کۆتایی جامی جیهانی یانەکان ئەنجامدرا، یانەی هیلالی سعوودی بە بردنەوەی لە فلامینگۆ بلیتی یاریی کۆتایی بڕی.

یانەی هیلالی سعوودی لە یارییەکی بەهێزدا ڕووبەڕووی فلامینگۆی بەڕازیلی و پاڵەوانی ئەمریکای لاتین بووەوە، یارییەکە لە کاتی یاساییدا بە ئەنجامی سێ گۆڵ بەرامبەر گۆڵێک لە بەرژەوەندیی سعوودییەکان کۆتاییهات.

گۆڵەکانی هیلال لە خولەکەکانی چوار، 45، 70 لەلایەن سالم ئەلدەوسەری (دوو گۆڵ بە پەناڵتی)، لوسیانۆ ڤیتۆ-وە تۆمارکران، گۆڵەکانی فلامینگۆ لە خولەکەکانی 20، 91 لەلایەن پیدرۆ جیلێریمی-یەوە تۆمارکران.

بەو بردنەوەیەش، یانەی هیلالی سعوودی بووە جەمسەرێکی یاریی کۆتایی مۆندیالی یانەکان، چاوەڕوانی براوەی یاریی نێوان ڕیاڵ مەدریدی پاڵەوانی ئەوروپا و ئەهلیی پاڵەوانی ئەفریقا دەکات، کە بڕیارە سبەیشەو ڕێکەوتی (8ی شوبات) لە یاریگای “ئەمیر مەولای عەبدوڵا” ڕووبەڕووببنەوە.

بابەتی پێشتر

جەبار گۆران: بەهای 100 دۆلار لە بازاڕەكانی هەرێمی كوردستان دەبێتە 130 هەزار دینار

بابەتی دواتر

نرخی ماددە خۆراكییەكان دادەبەزێت

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەرشلۆنە دێوەکەی ئیسپانیا دەکڕێت

بەڕێوەبەرانی یانەی بەرشلۆنە بەجدی بیر لە گواستنەوەی ئاداما تراوری، یاریزانی یانەی وڵڤەرهامپتن دەکەنەوە. بەپێی زانیارییەکانی تۆڕی (ESPN)ی ئەمریکی،…
Total
0
Share