ئاسایشی رۆژئاوای سلێمانی “تاقمێکی تیرۆریستی”ـی دەستگیركرد

ئاسایشی رۆژئاوای سلێمانی لە ناحیەی تەکیە تاقمێکی تیرۆریستیی  ئاشکراكرد و ئەندامەکانیان کە پێکهاتبوون لە هەشت تۆمەتبار  دەستگیركران.

بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی رۆژئاوای سلێمانی دەڵێت، “پشتبەستوو بە زانیارییە هەواڵگرییەکان و بەدواداچوونی ورد، زانیاری بەدەستهات لەسەر بوونی تاقمێکی تیرۆریستی کە لە سنووری قەزای چەمچەماڵ خۆیان حەشارداوە و هەڵاتوون لە یاسا”.

راشیگەیاندووە، “دوای رەزامەندیی دەزگای ئاسایشی هەرێم، لێکۆڵینەوەی لەبارەی ئەم کەیسەوە دەستیپێکرد و بەڵگەی دروست لەسەر پێشینەی تاقمەکە دەستکەوت و بە بڕیاری دادوەری لێکۆڵینەوە رۆژی 5ی 2ی 2023 لە چەند هەڵمەتێکی جیاجیادا هێزەکانی بەڕێوەبەرایەتیمان بە هاوکاریی هێزەکانی ئۆپەراسیۆنی دەزگای ئاسایشی هەرێم، بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی سلێمانی، (8) تۆمەتباری لە یاسا هەڵهاتوو کە داواکراوبوون لە دادگاکانی عێراق بەپێی مادەی (2) تیرۆر دەستگیرکران”.

ئاسایشی رۆژئاوای سلێمانی ئاشكرایكردووە، “پاش لێکۆڵینەوە دەرکەوت تۆمەتبارە دەستگیراوەکان پێشینەی کاری تاوانکاری و تیرۆریان هەبووە و بەشداربوون لە چەندین کردەوەی تیرۆریستی و شەهیدکردنی هاوڵاتی و کارمەندانی هێزە ئەمنییەکانی عێراق بە ناوەکانی (ثامر صالح عبداللە/ پۆلیس، ناجي حمید صحن/ پۆلیس، فؤاد خلف احمد/ صحوە، ثامر حمد صحن/ صحوە) و هەر بەپێی دانپێدانانی تۆمەتباران:-

١-(ص، ح ، م)

٢-(ص ، م ، م )

٣-(م ، ص ، م )

٤-(س ، ص ، م)

٥-(ع ، ص ، م )

٦-(ص ، ص ، م )

٧-(ر ، ح ، م )

٨-(ط ، ص ، م )

لە ساڵی (2004) پەیوەندییان بە رێکخراوی تیرۆریستیی قاعیدەوە کردووە و بەشداربوون لە ئەنجامدانی چەندین کاری تاوانکاری و تیرۆریستی و دواتر بەیعەتیان بە تیرۆریستانی داعش داوە و بوونەتە چەکدار و لە دەروەی یاسا و بەها مرۆڤایەتییەکان درێژەیان بە کارە تیرۆریستییەکانیان داوە، دواتر بە مەبەستی خۆحەشاردان  بەناوی خوازراو و ناسنامەی ساختە و کارکردنەوە دێنە سنووری تەکیە و بازیان نیشتەجێدەبن .سەرجەم دەستگیراوەکانیش رووبەڕووی دادگا کرانەوە بۆ لێکۆڵینەوەی زیاتر”.

بابەتی پێشتر

بۆچی ئاستی محەمەد سەڵاح دابەزییوە؟

بابەتی دواتر

وەزارەتی خوێندنی باڵا پڕکردنەوەی 16 پۆست لە زانکۆی سلێمانی رادەگەیەنێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share