جێگرەوەی لیڤا.. بەرشلۆنە چاوی لە داهاتووی بەڕازیلە

یانەی بەرشلۆنە هەوڵەکانی بۆ دابینکردنی گەوهەرێکی بەڕازیلی دەستپێکردووە، چاوەڕواندەکرێت لە داهاتوودا ببێتە باشترین جێگرەوە بۆ ڕۆبێرت لیڤاندۆڤسکی.

ڤیتۆر هیوگۆ ڕۆکی فێرێرا، ناسراو بە “ڤیتۆر ڕۆکی” تەمەنی (17) ساڵە و بۆ یانەی ئەتلەتیکۆ پارانێنسی یاریدەکات، وەرزی ڕابردوو بە 4.5 ملیۆن یورۆ لە کروزێرۆ-وە گواستنەوەی پێکراوە، لە هەرسێ پێگەی هێرشبەری سەرە ڕم، باڵەکانی ڕاست و چەپ یاریدەکات.

“ڕۆکی” بەهۆی بەهرە ناوازەکەیەوە بە “داهاتووی سێلیساو” ناوبانگی دەرکردووە، حەوت گۆڵ و سێ ئەسیستی بۆ پارانێنسی کردووە، پاڵێوراوە بۆ باشترین لاوانی لیبەرتادۆریس، باشترین یاریزانی خوار تەمەن 20 ساڵانی بەرازیلە، لەم وەرزەشدا گۆڵکاری پاڵەوانێتی ئەمریکای باشوورە لەسەر ئاستی لاوان.

ڕۆژنامەی “موندۆ دیپۆرتیڤۆ” نووسیویەتی، “ڕۆکێ” لە هاوینی داهاتوو تەمەنی دەبێتە (18 ساڵ)، لە کاتێکدا گرێبەستی لیڤاندۆڤسکی تاوەکو 2026 درێژەی دەبێت و کۆتاییدێت، لەم نێوەندەدا یاریزانەکەی بەڕازیل ئامادە دەکرێت بۆ پێکهاتەی بارسا.

بابەتی پێشتر

ڤاران: ڤارانی یاریزان خنکاندمی

بابەتی دواتر

2023 شۆڕشی ڕیاڵ مەدرید دەستپێدەکات

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

(ڤیدیۆ) دۆرتمۆند ڕیمۆنتادای به‌رامبه‌ر ئینتراخت فرانکفۆرت تۆمارکرد

یانه‌ی بوروسیا دۆرتمۆند ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی هه‌فته‌ی 18ی خولی ئه‌ڵمانیای به‌رامبه‌ر ئینتراخت فرانکفۆرت ئه‌نجامدا، یارییه‌که‌ش به‌ بردنه‌وه‌ی زه‌ردپۆشه‌کان کۆتاییهات. ئه‌مشه‌و…
زیاتر ببینە

چاڤی ئینێستای نوێی دۆزیوەتەوە؟

ڕاهێنەری یانەی بەرشلۆنە، چاڤی هێرناندێز بەگرنگییەوە لە پێدری دەڕوانێت و پێیوایە هاوشێوەی ئەندرێس ئینێستایە. دوای بردنەوەی ئەستێرەکانی ئازولگرانا…
Total
0
Share