ئاردا گولەر ستافی ڕیاڵ مەدریدی سەرسامکردووە

ئاردا گولەر، ئەستێرەی نوێی ڕیاڵ مەدرید سەرنجی یاریزانان و ستافی ڕاهێنانی یانەکەی ڕاکێشاوە.

ڕۆژنامەی “مارکا” لەبارەی یاریزانەکەی تورکیاوە نووسیویەتی، تەمەنی تەنها 18 ساڵە و خاوەنی پێیەکی چەپی ناوازەیە، لە یەکەم ڕاهێنانەوە بە لێدان و لێدەرکردن و گواستنەوە سەرسوڕهێنەرەکانی سەرنجی ستافی ڕاهێنان و تەنانەت یاریزانانیشی ڕاکێشاوە، ئیدارەی یانەش کەشێکی گونجاوی بۆ ڕەخساندووە بۆ ئەوەی هەست بە کەمتەرخەمی و فشار نەکات.

گولەر لەگەڵ خێزانەکەیدا دەژی، لەگەڵ باوکی دێت بۆ ڕاهێنانەکان و هەر لەگەڵ ئەویشدا دەگەڕێتەوە بۆ ماڵەکەی.

یاریزانان و ستافی یانەی شاهانە پێیانوایە، پێی چەپی گولەر هاوشێوەی لیۆ مێسی مەترسیدارە و کەسێکی شەرمنە.

لە ئێستادا پلانیان بۆ داڕشتووە، کە لە ڕووی جەستەییەوە بەهێزتر بکرێت و بە قۆناغەکانی خۆگونجاندن و پەرەپێداندا بڕوات، تاوەکو ئەو کاتەی بە ئەزموونەوە ئامادەی یارییەکان دەبێت.

بابەتی پێشتر

نیوەی کۆتایی ویمبڵدۆن ئاگرین دەبێت

بابەتی دواتر

بایرن ڕەزامەندیی دەربڕی مانێ بفرۆشێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share