راپۆرتێک: %7 ی هاوڵاتییانی عێراق بەهۆی کردەوە تیرۆرستییەکانەوە مردوون

راپۆرتێکی ئەڵمانی ئاشکرایدەکات، عێراق لە پلەی سێیەمی ئەو وڵاتانەدایە کە بوونەتە قوربانی کردەوە تیرۆرستییەکان.

کۆمپانیای ستاتیستای ئەڵمانی کە تایبەتە بە بڵاوکردنەوەی ئامارە جیهانییەکان بڵاویکردەوە، “لە ساڵی 2021 ئەفغانستان زۆرترین رێژەی مردن بە کردەوە تیرۆرستییەکانی تێدا تۆمارکراوە، بە شێوەیەک %20 ی هاوڵاتییەکانی بەهۆی کردەوە تیرۆرستییەکانەوە گیانیان لەدەستداوە”.

ئاماژەی بەوەش کرد، “بۆرکینا فاسۆ، لە پلەی دووەمی ئەو دەوڵەتانەیە کە بەهۆی کردەوە تیرۆرستییەکانەوە زەرەرمەند بووە، لە کۆی ئەو هاوڵاتییانەی لە ساڵی 2021 گیانیان لەدەستداوە لە وڵاتەکەدا %10 یان بەهۆی کردەوە تیرۆرستییەکانەوە بووە”.

ئاشکراشیکرد، “لەدوای هەریەکە لە سۆماڵ و نێجیریا و مالی عێراق پلەی شەشەمی ریزبەندییەکەی گرتووە و %7 ی کۆی مردووانی کردەوە تیرۆرستییەکان هۆکاری بوون”.

هەر لە راپۆرتی کۆمپانیاکەدا هاتووە، “تا ئێستا تیرۆر مەترسییەکی گەورەیە لەسەر وڵاتانی جیهان و کە زۆرینەیان رێکخراوی تیرۆرستی و داعش بەرپرسن لێیان”.

بابەتی پێشتر

رۆژی جیهانیی شێرپەنجەیە<br>ساڵانە 734 هەزار تووشبوو تۆماردەکرێت و بەرەو زیادبوونیش دەچێت

بابەتی دواتر

وەزارەتی تەندروستی: زۆرترین تووشبووی شێرپەنجە لە هەولێر تۆمارکراوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

شەپۆلێكی خۆڵبارین بەغدادی گرتەوە

شەپۆلێكی خۆڵبارین بەغدادی پایتەختی گرتەوە و ئاستی بینینی كەمكردووەتەوە. میدیاكانی عێراق بڵاویانكردووەتەوە، بەیانی ئەمڕۆ هەینی شەپۆلێكی خۆڵبارینی بەهێز…
زیاتر ببینە

عەلی حەمەساڵح: چاوەڕواندەكرێت هەفتەی داهاتوو زیاتر لە 500 ملیار دینار بۆ هەرێم رەوانەبكرێت

عەلی حەمەساڵح ئەندامی خولی پێنجەمی پەرلەمانی كوردستان رایدەگەیەنێت، “چاوەڕواندەكرێت سەرەتای هەفتەی داهاتوو ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق كۆببێتەوە و بڕیار…
Total
0
Share