کەشناسی لیژنەیەک بۆ بەدواداچوونی وەرزی بارانبارین پێکدەهێنێت

دەستەی پێشبینییەکانی کەشناسی و بومەلەرزەزانیی عێراق ئاشکرایکرد، لیژنەیەکیان بۆ بەدواداچوون لەبارەی وەرزی بارانبارینەوە پێکهێناوە و سەرەتای دەستپێکردنی بارانی بەخوڕیش کۆتایی ئەم مانگە دەبێت.

لە لێدوانێکیدا بۆ میدیا عێراقییەکان عامر جابری بەڕێوەبەری دەستەی کەشناسیی عێراق ڕایگەیاند، “هەموو ساڵێک سەرەتای وەرزی بارانبارین لە کۆتایی مانگی تشرینی یەکەمەوە دەستپێدەکات ئەم کاتە بۆ دەستپێکردنی بارانی بەخوڕ دیاریکراوە، لەکاتێکدا کاتی بارانبارینی نەرم و مامناوەند  لە کۆتایی تشرینی دووەمەوە دەستپێدەکات تاوەکو ناوەڕاستی مانگی شوبات”.

ئاماژەی بەوەشکرد، “ڕێژەی بارانبارین دەکەوێتە سەر ئەو گۆڕانکارییانەی کە ڕووبەڕووی زەوی دەبنەوە و هەروەها ئەو هەنگاوانەی دەگیرێنەبەر بۆ ڕێگری لێکردنی”.

بەمەبەستی بەدواداچوونی بۆ وەرزی بارانبارینی ئەمساڵ، لیژنەیەک لە دەستەی کەشناسیی عێراق، وەزارەتی پلاندانان، سەرچاوەکانی ئاو و بەشی توێژینەوەکانی وەزارەتی خوێندنی باڵا پێکهێنراوە.

عامر جابری وتیشی، “کاری لیژنەکە بەدواداچوون دەبێت بۆ ساڵی بارانبارین و بەدواداچوونەکان لە مانگی نۆوە دەستپیدەکات و داتاکان سەبارەت بە ساڵی باران بارین و ڕێژەی باران کۆدەکاتەوە و بەراوردی دەکات بە ساڵی پێشووتری و دۆخی ئاو و هەوای وڵات هەڵدەسەنگێنێت”.

بەرپرسەکەی دەستەی کەشناسیی عێراق ڕایگەیاندووە، “بەپێی بەدواداچوونەکانمان بۆ وەرزی بارانبارین، ئەمساڵیش هاوشێوەی ساڵی ڕابردوو دەبێت”.

بابەتی پێشتر

بومەلەرزەیەك بە گوڕی 6 پلە زەریای هندی هەژاند

بابەتی دواتر

باهۆزێك لە باشووری ئێران زیاتر لە 60 برینداری لێكەوتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

دۆلار بەرزبووەوە

جارێكی دیكە بەهای دۆلار بەرزبوونەوەی بەخۆوە بینی و 100 دۆلار بە سەروو 155 هەزار دینار مامەڵەی پێوەدەكرێت. لە…
Total
0
Share