نوێترین هەنگاو لەبارەی سەقامگیركردنی نرخی دۆلار ئاشكرادەكرێت

پەرلەمانتارێك نوێترین هەنگاو لەبارەی هەوڵی سەقامگیركردنی نرخی دۆلار لە بەرامبەر دینار ئاشكرادەكات و دەڵێت، ئەمریكا ئامادەیی بۆ نەرمی نواندن نیشانداوە.

نەرمین مەعروف، ئەندامی لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، ئەمڕۆ هەینی شاندی بانکی ناوەندیی عێراق کۆتایی هێنا بە کۆبوونەوەکانی لەگەڵ یاریدەدەری وەزیری گەنجینەی ئەمریکا، لە دوو رۆژی رابردوودا گفتوگۆکراوە دەربارەی گەیشتن بە سەقامگیریی نرخی ئاڵوگۆڕی دراو لە عێراق و میکانیزمەکانی پەیوەست بەو کێشەیە.

“وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا ئامادەیی خۆی دەربڕیوە بۆ هاوکاری و نەرمی نواندنی پێویست بۆ گەیشتن بە ئامانجە هاوبەشەکان”، وەك ئەوەی ئەو پەرلەمانتارە ئاماژەی پێدا.

ئەوەشی خستەڕوو، چاوەرواندەکرێت هەردوولا رێکكەوتن بکەن دەربارەی گێڕانەوەی هاوسەنگی بۆ نرخی ئاڵوگۆڕی دۆلار بە دینار لەمیانی ئەو کۆبوونەوانەدا کە بڕیارە ٨ی ئەم مانگە لە واشنتۆن بەڕێوەبچێت.

بڕیارە سێشەممەی داهاتوو شاندێكی عێراق سەردانی ئەمریكا بەمەبەستی چارەسەركردنی گرفتی پەیوەست بە نرخی ئاڵوگۆڕی دۆلار و دینار، پاش ئەوەی مەرج و كۆتوبەندەكانی ویلایەتە یەكگرتووەكان لەماوەی رابردوودا بووەهۆی بەرزبوونەوەی نرخی دۆلار لەبەرامبەر نرخی دینار لە بازاڕەكاندا.

بابەتی پێشتر

سەركردایەتییەكی یەكێتی: هەژموون بەسەر دەسەڵاتی دادوەرییەوە هەرێمی كردووەتە نموونەیەكی ناشرین

بابەتی دواتر

بەهای دینار رووی لە بەرزبوونەوە كرد

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئەنجومەنی باڵای دادوەریی عێراق لەبارەی بڕیاری دەستگیرکردنی ترەمپەوە ڕونکردنەوە دەدات

ئەنجومەنی باڵای دادوەریی عێراق لەبارەی بەڕێوەچوونی دۆسیەی دەستگیرکردنی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ویلایەتەیەکگرتووەکانی ئەمریکا ڕونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە و دەڵێت، دۆسیەکە…
Total
0
Share