شانده‌ هاوبه‌شه‌كه‌ى پارتى و یه‌كێتى له‌گه‌ڵ عه‌ممار حه‌كیم كۆبوونه‌وه‌

شاندی هاوبه‌شی یه‌كێتی و پارتی له‌ به‌غداد لەگەڵ عەمار حەکیم سه‌رۆكى ڕه‌وتى حیكمه‌ کۆبوونەوە.

ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە شاندی هاوبه‌شی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان و پارتی دیموكراتی كوردستان له‌گه‌ڵ عه‌ممار حه‌كیم سه‌رۆكى ڕه‌وتى حیكمه‌ كۆبوونه‌وه‌ و پێكهێنانى حكومه‌تى داهاتوو و هه‌ماهه‌نگى هه‌ردوولایان تاوتوێكرد.

له‌ كۆبوونه‌وه‌ى نێوان هه‌ردوولادا پێكهێنانى حكومه‌تى داهاتوو هه‌روه‌ها به‌شداریی كورد له‌و حكومه‌ته‌دا تاوتێكران.

سه‌ردانه‌كانی شاندی هاوبه‌شی یه‌كێتی و پارتی له‌به‌غداد بۆ لای لایه‌نه‌ عیراقییه‌كان له‌ چێوه‌ی گفتوگۆكردنی پێكهێنانی حكومه‌تی نوێی عێراقه‌ و پێشتریش لەگەڵ بەشێک لە لایەنە سونە و شیعەکان کۆبوونەتەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

رۆژنامەیەك: سیستانی رەتیكردووەتەوە فەتوا بۆ هەڵوەشاندنەوەی حەشدی شەعبی دەربكات

سەرچاوە سیاسییەكان رایدەگەیەنن، مەرجەعی باڵای شیعەكان رەتیكردووەتەوە فەتوایەك بۆ هەڵوەشاندنەوەی حەشدی شەعبی دەربكات سەرەڕای ئەو فشارانەی لە وڵاتانی…
زیاتر ببینە

وێستگە تانەلێدراوەكانی موسڵ ژمێردرانەوە و ئەنجامەكان هاوتان

كۆمسیۆنى باڵاى سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانى عێراق ڕایگه‌یاند، ئه‌مڕۆ ژماردنه‌وه‌ى ‏ده‌ستیى وێستگه‌ تانه‌لێدراوه‌كانى پارێزگاى نه‌ینه‌وا وه‌كو دوایین پارێزگا كۆتایی هاتووه‌،…
Total
0
Share