كێشە لە مووچەدا دروستدەبێت
دیناری بەردەستی حكومەتی عێراق روو لە كەمبوونە

شارەزا و كەسانی تایبەتمەند كۆكن لەسەر ئەوەی حكومەتی عێراق رووبەڕووی قەیرانێكی راستەقینە دەبێتەوە لەڕووی دەستەبەركردنی دیناری عێراقی، لە سەرووی هەمووشیانەوە قەیرانی مووچەی فەرمانبەران.

داهاتی عێراق بە دۆلارە، كە بەهۆی فرۆشتنی نەوت و هەناردەكانی بەرەو وڵاتانی جیهان دەستیدەكەوێت، لە بەرامبەردا وەزارەتی دارایی پابەندییەكانی مانگانەی جێبەجێ دەكات لەڕێی فرۆشتنی دۆلار بە بانكی ناوەندی و وەرگرتنی دراوی عێراقی لە بەرامبەریدا بۆ دابەشكردنی مووچە و خەرجكردنی پابەندییەكانی دیكەی بە دینار، وەك ئەوەی سایتی (بەغداد لیەوم) ئاماژەی پێداوە.

بانكی ناوەندیش دیناری عێراقی لەڕێی فرۆشتنی دۆلار بە بازرگان، هاوردەكاران و مامەڵەكارانی دیكە دەستدەكەوێت.

سایتەكە نووسیویەتی، وەزارەتی دارایی مانگانە نزیكەی هەشت ترلیۆن دیناری پێویستی كە رۆژانە دەكاتە زیاتر لە 260 ملیار دینار بۆ دەستەبەركردنی خەرجییەكانی بەكاربردن، كە رۆژانە نزیكەی 182 ملیۆن دۆلار دەكات.

ئەمەش واتە پێویستە بانكی ناوەندی رۆژانە 182 ملیۆن دۆلار بفرۆشێت، تا بتوانێت رۆژانە 260 ملیار دیناری بێتەدەست، بۆ ئەوەی پێویستییەكانی مانگانەی دەوڵەت و لەنێویشیاندا مووچە فەراهەم بكات.

بەڵام بانكی ناوەندی ماوەی سێ مانگە، رۆژانە كەمتر لە 100 ملیۆن دۆلار دەفرۆشێت، واتە بانكی ناوەندی و وەزارەتی دارایی بڕی پێویستی دیناریان دەستناكەوێت بۆ پڕكردنەوەی پێداویستییەكانیان، بەڵكو تەنها دۆلاریان لەبەردەستدایە.

عەبدولڕەحمان مەشهەدانی، شارەزای ئابوری دەڵێت، بانكی ناوەندی مانگی داهاتوو دیناری نامێنێت.

وتیشی، “ئەم گرفتە لە مانگی پێشووەوە نیشانەكانی دەركەوتووە و مووچە تا 29ی مانگ دواكەوت، لەكاتێكدا هەندێك لە وەزارەتەكان 16ی مانگ مووچەیان پێدەدرا”.

“77%ی دراوی دینار لای خەڵكە و ناتوانرێت لێیان وەربگیرێت بەهۆی لاوازیی متمانە بە سیستمی بانكی، لە بەرامبەریشدا دابەزینی فرۆشەكانی دۆلار لەلایەن بانكی ناوەندییەوە واتە ئەویش خاوەن دینار نییە، بۆیە لەم مانگەوە تووشی گرفتی دابەشكردنی مووچە دەبین” مەشهەدانی وا دەڵێت.

لەلایەكی دیكەوە كەسانی تایبەتمەند ئاماژە بەوە دەكەن هەندێك لەو ئاماژانەی لەلای حكومەتەوە دەركەوتن سەرەڕای بانكی ناوەندی، دوپاتی گەورەیی كێشەكە و نەبوونی دیناری پێویستی بەردەست دەكەن، باس لەوە دەكەن كە هەنگاونانی بانكی ناوەندی بۆ دەركردنی دراوی نەختینە لە جۆری 20 هەزار دیناری، هەروەها ئاراستەی حكومەت بۆ كاراكردنی فرۆشی ئەلیكترۆنی، سەرجەمیان ئەو پرسانەن كە ئاماژەن بۆ ئەوەی دەوڵەتی خاوەنی دیناری عێراقی نییە بۆ دابەشكردنی بەسەر هاوڵاتییاندا.

بابەتی پێشتر

لە رووداوێكی هاتوچۆدا لە هەولێر سێ كەس بوونە قوربانی

بابەتی دواتر

پەرلەمانتارێك: سەبارەت بە نەوتی سپی هەرێم دەتوانێت چاوەڕێی عێراق نەكات

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

نرخی نەوتی خاو بەرزبووەوە

له‌ بازاڕه‌كانی جیهاندا نرخی نه‌وتی خاو، بەرزبوونەوەیەکی کەمی تۆمارکرد، بەجۆرێک نرخی‌ به‌رمیلێك نه‌وتی‌ برێنت 80 دۆلار ی تێپەڕاند.…
Total
0
Share