بۆندی زەیاش لە دوایین ساتدا کێشەی تێکەوت

ڕایەڵەی یانەکانی ئەوروپا و فەرەنسا بە فەرمی داواکارییەکی یانەی پاریس سان جێرمان-یان بۆ پێداچوونەوە بە گرێبەستی حەکیم زەیاش ڕەتکردەوە.

دوای ئەوەی حەکیم زەیاشی مەغریبی پشکنینە پزیشکییەکانی لە پاریس سان جێرمان ئەنجامدا و تەواوی وردەکارییەکانی گرێبەستەکەی لە چێڵسی-یەوە بۆ پاریس کۆتاییهات، بەهۆی هەڵەیەکی کارگێڕییەوە تەواوی گواستنەوەکە شکستیهێنا.

هەڵەکە لە یانەی چێڵسی-یەوە بووە، کە دواکەوتووە لە ناردنی چەند بەڵگەنامەیەکی یاسایی، لە ئێستاشدا ئیدارەی پاریس سان جێرمان داوای لە ڕایەڵەی یانە پیشەگەرەکانی ئەوروپا و فەرەنسا کردووە بە دۆسییەکەدا بچنەوە و ڕێگەیان پێبدەن لەدوای وادەی گواستنەوەکانی زستانە گرێبەستەکە واژۆ بکەن، بەڵام ئەمڕۆ چوارشەممە داواکارییەکە بە فەرمی ڕەتکرایەوە.

بەپێی ڕێککەوتنی نێوان پاریس و چێڵسی، بڕیاربوو زەیاش بە خواستن تاوەکو کۆتایی وەرز درێسی سان جێرمان بپۆشێت.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share