به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی دەڵێت، “به تۆمه‌تی ئاژاوه نانه‌وه و دروستكردنی پشێوی و برینداركردنی هاوڵاتییه‌ك به چه‌قۆ، مه‌فره‌زه‌كانی بنكه‌ی پۆلیسی رزگاری 10 تۆمه‌تباریان ده‌ستگیركرد”.
بەپێی راگەیەندراوێكی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی، “دوای ئه‌وه‌ی له شه‌ڕی نێوان چه‌ند كه‌سێكدا له شه‌قامی سالمی شاری سلێمانی كه‌سێك به چه‌قۆ به سه‌ختی برینداركرا و تا ئێستاش له ژێر چاودێریی پزیشكیدایه و بێهۆشه، مه‌فره‌زه‌كانی بنكه‌ی پۆلیسی رزگاری گه‌یشتنه شوێنی رووداوه‌كه و توانییان 10 تۆمه‌تبار ده‌ستگیربكه‌ن”.
راشیگەیاند، “له ئێستادا سه‌رجه‌م تۆمه‌تباران به بڕیاری دادوه‌ر و به‌پێی مادده‌ی (31/405) له یاسای سزادانی عێراقی راگیراون و له‌لایه‌ن بنكه‌ی پۆلیسی رزگارییه‌وه په‌ڕاوی لێكۆڵینه‌وه‌یان بۆ كراوه‌ته‌وه و لێكۆڵینه‌وه له‌گه‌ڵیاندا به‌رده‌وامه”.