نرخی ئەمپێری موه‌لیدە بۆ مانگی کانوونی دووەم دیاریكرا

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کارەبای سلێمانی بڵاویکردەوە، نرخی ئەمپێرێك كاره‌بای موەلیدە بۆ مانگی کانوونی دووەم لە نێوان 17 هەزار و 500 دینار بۆ 19 هەزار و 250 دینار دەبێت و نرخی ئەمپێرێكیش لە گەڕەكێك بۆ گەڕەكێكی دیكه‌ جیاوازدەبێت.

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کارەبای سلێمانی بڵاویکردەوە، “ئەمڕۆ لیژنه‌ی دیاریكردنی نرخی موه‌لیده‌ ئه‌هلییه‌كان كۆبوه‌وه‌، به‌ گوێره‌ی نرخی گازوایل نرخی كاتژمێرێك ئەمپێری موه‌لیدە بە 59 دینار دیاریكرا، كه ‌به‌ تێكڕایی موەلیدە ئه‌هلییه‌كان لەنێوان 305 بۆ 330كاتژمێر كاریانكردووە، بەمەش نرخی ئەمپێرێك كاره‌با لە نێوان لە نێوان 17 هەزار و 500 دینار بۆ 19 هەزار و 250 دینار دەبێت و نرخی ئەمپێرێكیش لە گەڕەكێك بۆ گەڕەكێكی دیكه‌ جیاوازە به‌و پێیه‌ی به‌پێی ئه‌و پێوه‌ره‌ هه‌ژمارده‌كرێت كه‌ بۆ موه‌لیده‌كان دانراوه‌ و كاتژمێری كاركردنیان تۆمارده‌كات”.

ئاماژەی بەوەش کرد، “ئەو موەلیدانەى کە بەرنامەى کارکردنیان لە کاتژمێر 7:00 ى بەیانى بۆ کاتژمێر 1:00ی شەوە، نرخى ئەمپێریان لە نێوان 21 بۆ 23 هەزار دینارە”.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئەبوبەكر هەڵەدنی: لە سلێمانی زیادەڕۆیی و داگیركارییەكی زۆر بۆسەر موڵكی گشتی كراوە

ئەندامێكی پەرلەمانی كوردستان ڕایدەگەیەنێت، لەمیانی سەردانیكردنی ئەو لیژنەیەی پەرلەمان لەبارەی زیادەڕۆیی پێكیهێناوە، بۆیان دەركەوتووە لە سلێمانی پێشێلكاری و…
زیاتر ببینە

جەلال محەمەد: بە رێككەوتنی هەرێم و بەغداد یاسای خانەنشینیی یەكگرتوو جێبەجێدەكرێت

ئەندامێكی لیژنەی یاسایی لە پەرلەمانی كوردستان رایدەگەیەنێت، جێبەجێكردنی بڕیارەكەی دادگای فیدڕاڵیی عێراق تایبەت بە مووچەی خانەنشینانی هەرێم كاتێك…
Total
0
Share