وردەكاریی بڕیارێكی تایبەت بە مامۆستایانی گرێبەست ئاشكراكرا

عەلی رەئووف، نوێنەری گشتیی مامۆستایانی گرێبەست رایدەگەیەنێت، بەپێی نووسراوێكی وەزارەتی پەروەردە تیایدا ئاماژە بەوەكراوە، بەمەبەستی رێكخستنەوە و دیاركردنی ناونیشانی مامۆستایانی گرێبەست، چەند بڕیارێك دراوە كە بەپێی فەرمانە وەزاریییەكەی پەروەردە ئەو مامۆستایانەی لە قۆناغی ئامادەیی دەوامدەكەن، ناونیشانی مامۆستای ئامادەیی وەردەگرن، جگە لە دەرچووانی كۆلێژی پەروەردە و پەیمانگەكان.

دەشڵێت، “بڕیاردراوە ئەو مامۆستایانەی لە قۆناغی بنەڕەتی دەوام دەكەن ، ناونیشانی مامۆستای بنەڕەتی وەردەگرن جگە لە دەرچووانی كۆلێژی پەروەردە”.

ئاماژەی بۆ ئەوەش كردووە، هەموو ئەو مامۆستایانەی دەرچووی كۆلێژی پەروەردەن و ئێستا لە قۆناغی بنەڕەتیدان، لە دەسەڵاتی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پارێزگاكانە تاوەكوو دوو ساڵ، بە دانانی كاتی و لەسەر بنەمای پێویستی لەو قۆناغە بمێننەوە، دواتر بگوازرێنەوە بۆ قۆناغی ئامادەیی.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزیری تەندروستیی هەرێم: کارەکانی بە ئەلیکترۆنیکردنی سیستمی تەندروستی لە قۆناغەکانی کۆتاییدان

وەزیری تەندروستیی هەرێم، رایدەگەیەنێت، ” کارەکانی بە ئەلیکترۆنیکردنی سیستمی تەندروستی لە قۆناغەکانی کۆتاییدان”. سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستیی هەرێم،…
زیاتر ببینە

شەقامێکی سلێمانی بەربەستکراوە و هاتوچۆ روونکردنەوە دەدات

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی هاتوچۆی پارێزگای سلێمانی شۆفێران ئاگادارده‌كاته‌وه‌، شه‌قامی بازنه‌یی مه‌لیك مه‌حممود له‌ پردی سه‌رچنار به‌ ئاراسته‌ی به‌نزینخانه‌ی سارا بەربەستکراوە.…
Total
0
Share