هاتوچۆی هەڵەبجە ئاگادارییەک ئاراستەی شۆفێرانی ئامێرە کشتوکاڵییەکان دەکات و دەڵێت لەئەگەری جێبەجێنەکردنی رێنماییەکاندا دەستبەسەر ئۆتۆمبێل یان ئامێرەکاندا دەگیرێت.
بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی هەڵەبجە رایگەیاند، ئاگاداری سەرجەم شۆفێران و بەکارهێنەرانی ئامێرە کشتوکاڵییەکانی وەك (تراکتۆر، عەرەبانەی دواوەی، دەڕاسە..هتد) و ئامێرە بیناسازییەکانی جۆری (میکسر، شۆفەڵ، عادیلە و هاوشێوەکانیان) دەکەینەوە کاتێک لەسەر شەقامەکاندان پێویستە پابەندی مەرجەکانی توندوتۆڵی ببن.
ئاماژەیان بەوەشداوە، دەبێت ئۆتۆمبێلەکان، لایتی پێشەوە و لایتی دواوە، عەرەبانە فسفۆڕ یان ئاماژەیەکی ڕووناکییان پێوە بێت، لەپێناو روونەدانی کارەساتی دڵتەزێن و پێکدادان، بەتایبەت لە شەواندا.
ئەوەشیان خستەڕوو، لەکاتی دەرچوونی مەفرەزەکانماندا، ئەگەر رێنماییەکان جێبەجێنەکرابوون، دەست بەسەر ئۆتۆمبێل یاخود ئامێرەکاندا دەگیرێت، کە ماوەکەی لە 10 ڕۆژ کەمتر نییە.