دوو کەس بە تۆمەتی 30 تاوانی دزی لە سیتەک دەستگیرکران

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سلێمانی دەستگیرکردنی دوو کەسی بە تۆمەتی ئەنجامدانی 30 تاوانی دزیی لە سنووری سیتەک راگەیاند.

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سلێمانی بڵاویکردەوە، “دوای ئەوەی چەند هاوڵاتییەك سكاڵایان تۆماركرد كە لە سنوری سیتەك دزییان لێكراوە، هێزەكانی پۆلیسی لێكۆڵینەوە و بەدواداچوونەكانیان دەستپێكرد و دوای چاودێریكردن توانرا لەلایەن بنكەی پۆلیسی سیتەك بە هاوكاری یاریدەدەرێتی ئاسایشی ئەو سنورە دوو تۆمەتبار دەستگیربكرێن و لەكاتی دەستگیركردنیشیاندا دەستگیرا بەسەر چەند پارچە چەكێك و بڕێك پارەو كەلوپەلی دزراودا لەگەڵ سێ‌ ئۆتۆمبێل كە بە تۆمەتباران بووە”.

ئاماژەی بەوەش کرد، “لەئێستادا تۆمەتباران( م،أ،أ لەدایكبووی 1996 و س،ل،ح لەدایكبووی 1971) بە بڕیاری دادوەر و بە پێی ماددەی 443 لەیاسای سزادانی عیراقی راگیراون و لێكۆڵینەوە لەگەڵیان بەردەوامە”.

داوایشیکرد، “هاوڵاتیانی ئەو سنوورە كە دزییان لێكراوە و كەلوپەلەكانی خۆیان دەناسنەوە سەردانی بنكەی پۆلیسی سیتەك بكەن بە مەبەستی تۆماركردنی سكاڵا”.

بابەتی پێشتر

عێراق پلەی حەوتەمی لە گەندەڵیدا هەیە

بابەتی دواتر

لە کەلار ئەمساڵ دوو هێندەی پار باران باریوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

دۆلار بەرزبووەوە

نرخی خی دراوەكان بۆ ئەمڕۆ دووشەممە لە بازاڕەكانی هەرێمی كوردستان بڵاوکرانەوە، نرخی دۆلار بەراورد بە دوێنێ نرخەکەی كەمێك…
Total
0
Share