دووشەممە دابەشكردنی نەوتی سپی لەناوشاری سلێمانی دەستپێدەكات

پرۆسەی دابەشکردنی نەوتی سپی ماڵان بەردەوامە و ڕۆژی دووشەممەی داهاتوو دابەشكردنی نەوت دەگاتە سەنتەری شاری سلێمانی.

محەمەد حەسیب، بەڕێوەبەری نەوت و کانزاکانی سلێمانی بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕاگەیاند، “ڕۆژی دووشەممە 1/11 نەوتی سپی دەگاتە سەنتەری شاری سلێمانی و دەست بە دابەشکردنی دەکرێت”.

دووشەممە مەڵبەندەكانی پێنج و شەشی ناوشار دابەشدەكرێت.

بەڕێوەبەری نەوت و کانزاکانی سلێمانی ڕاشیگەیاند، “بڕیارە سبەی یەکشەممە نەوت لەسنووری قەزای پشدەر و ناحیەکانی دابەشبکرێت، هەرخێزانێک بڕی 200 لیتری بەنرخی 55 دینار پێدەدرێت”.

هاوکات زانا محەمەد، بەڕێوەبەری قەزای پێنجوێن بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕاگەیاند، “دابەشكردنی نەوت لە سنووری قەزاکەی ئێمە تەواو بووە و تەنها دوو تانکەرمان ماوە، بڕیارە سبەی بگاتە سنوورەکە و كۆتایی بەدابەشكردنی نەوت لە قەزاكە دێت”.

ماوەی زیاتر لە هەفتەیەکە دابەشکردنی نەوتی سپی ماڵان دەستیپێکردووە، ئەگەرچی وەزارەتی سامانە سروشتییەکان بەڵێنی سەرەتای ئەم مانگەی دابوو.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئێستا چارەنووسی مووچە پاشكەوتكراوەكان لەكاتی خانەنشینبوونی فەرمانبەراندا ئاشكرادەكات

بەڕێوەبەری گەنجینەی یەك لە سلێمانی ڕوونكردنەوە لەبارەی چارەنووسی مووچە پاشەكەوتكراوەكانی ئەو فەرمانبەرانە دەدات كە ماوەی خزمەتیان بە كۆتادێت…
Total
0
Share